وەزارەتی داد: 50 کەس هەڵیانکوتایە سەر بەڕێوەبەرایەتیی خانووبەرەی چەمچەماڵ

08-12-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی داد راگەیێندراوێکی لەبارەی هەڵکوتانە سەر بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری خانووبەرەی چەمچەماڵ بڵاوکردەوە و دەڵێت، 50 کەس هەڵیانکوتاوەتەسەری و داوایان کردووە "350 بۆ 400 دۆسیەیان رادەستبکرێت، بەبێ ئەوەی هیچ نووسراوێکی فەرمییان پێبێت."
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "رۆژی سێشەممە 06-12-2022 کاژێر 01:30ی دوای نیوەڕۆ، هێزێکی نزیکەی 50 کەسی هەڵیانکوتایە سەر بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی چەمچەماڵ و داوایان لە بەڕێوەبەری فەرمانگەکە کرد کەوا هەموو دۆسیەکانی ناوچەی (قادرکەرەم) کە نزیکەی (350 تا 400) دۆسیەیە رادەستیان بکات بەبێ ئەوەی هیچ نووسراوێکی فەرمییان لەلایەن دادگە یان لایەنێکی فەرمی رێگەپیدراو پێبێت."
 
وەزارەتی داد دەشڵێت، دوای ئەوەی بەڕێوەبەری فەرمانگەی ناوبراو گوێڕایەڵی داواکارییەکەیان نەبوو، "هەڵسان بە شکاندنی قوفڵی ژووری دۆسییەکان و سەرجەم دۆسییەکانی موڵکەکانی (قادرکەرەم)یان بە دۆڵابەوە برد، هەروەها دیسکی کامێرای بەڕێوەبەرایەتیی ئاماژەپێکراویان بردووە."
 
لە راگەیێندراوەکەیدا ‎وەزارەتی داد ئەو کردەوەیەی بە "شکاندنی سەروەریی یاسا و زێدەڕۆیی لەسەر هەیبەتی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان" ناوبردووە و دەڵێت، "پێشێلکردنێکی زەقە لەسەر بەڵگەنامە و دۆکیۆمێنتی خاوەندارێتیی هاووڵاتییانی ناوچەکە، بۆیە بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی ئەم دەستدرێژییە بۆ سەر فەرمانگەکانی حکومەت دەکەین کە پێچەوانەی یاسا و بەرژەوەندیی گشتییە."
 
وەزارەتی داد داوا لە سەرجەم لایەنە فەرمییەکان و دامودەزگاکانی ئەمنی و ئاسایشی ناوچەکە و سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی دەکات، "بە زووترین کات ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە ئاشکرا بکەن و رێکاری یاسایی پێویستیش بگرنەبەر بۆئەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە بە سزای خۆیان بگەن و ئەم دۆسییانە بگەڕێننەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی چەمچەماڵ."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.