کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
رووداو دیجیتاڵ
بەبۆنەی 45ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبەکەیانەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەکات و هیوای "سەرکەوتن و پێشکەوتن"یان بۆ دەخوازێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیەوە، پیرۆزبایی ئاراستەی محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری گشتیی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کردووە و دەڵێت "بە رێزەوە لە تێکۆشان و خەبات و قوربانییەکانتان و لە رۆڵ و هەوڵی بەرچاوی بەڕێزتان و حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بۆ یەکڕیزی و تەبایی لەنێوان لایەنە کوردستانییەکاندا دەڕوانم".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای خواستووە ئەم بۆنەیە گوڕوتینی زیاتر بە خەباتی سیاسییان بدات بۆ خزمەتی بەرژەوەندی و ئامانجە باڵاکانی گەلی کوردستان.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بەڕێز کاک محەمەدی حاجی مەحموود
سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
بە بۆنەی چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەتان، حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانەوە، بە گەرمی پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازم.
بە رێزەوە لە تێکۆشان و خەبات و قوربانییەکانتان و له رۆڵ و هەوڵی بهرچاوی بهڕێزتان و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بۆ یهکڕیزی و تهبایی لهنێوان لایهنه کوردستانییهکاندا دهڕوانم.
هیوادارم ئەم بۆنەیە گوڕوتینی زیاتر بە خەباتی سیاسیتان بدات بۆ خزمەتی بەرژەوەندی و ئامانجە باڵاکانی گهلی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
۸/۸/ ۲٠۲۱
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ