پارێزگاری هەولێر: زیانلێکەوتووانی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی شێخەڵڵا و سوورچییان قەرەبوو دەکرێنەوە

08-04-2023
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئاگرکەوتنەوەی بازاڕەکانی شێخەڵڵا و سوورچیان لە هەولێر زیانی زۆری بە کاسبکاران گەیاندووە و پارێزگاری هەولێر دەڵێت، زیانلێکەوتووان بە چەند بەرامبەری زیانەکەیان قەرەبوو دەکرێنەوە.
 
رۆژی شەممە 08-04-2023 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرچی ئاسانکارییە لەپێناو کاری کاسبکاران دەیخاتەڕوو و زیانلێکەوتووانی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی سوورچیان و شێخەڵڵا بە چەند بەرامبەری زیانەکەیان هاوکاری دەکرێن."
 
بەرەبەیانی رۆژی 27-03-2023 ئاگر لە بازاڕی سوورچیانی شاری هەولێر کەوتەوە کە هیچ زیانێکی گیانیی نەبوو، بەڵام نزیکەی 10 شوێن سووتان کە کەلوپەلی دەستی دوویان دەفرۆشت. هەروەها رۆژی چوارشەممە 05-04-2023 لە بازاڕی شێخەڵڵای هەولێر ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و لە ئەنجامدا چەندین کەپر و عەرەبانە و دووکان سووتان.
 
بە گوتەی بەرگریی شارستانیی هەولێر، هۆکاری هەردوو ئاگرکەوتنەوەکە شۆرتی کارەبا بووە. ئومێد خۆشناو لەبارەی مێز و عەرەبانەکانی کاسبکاران لە بازاڕەکاندا دەڵێت، ئەو مێزانەی کە لە بازاڕەکاندا هەن، سەرپێچییە لە یاسا و سنوور بەزاندنە، "بەڵام لەپێناو ئەوەی خەڵکی هەژار و کاسبکار کاری خۆیان بکەن، هەم لەلایەن شارەوانییەوە و هەم لەلایەن تیمەکانی قایمقامیەت و حکومەتەوە چاوپۆشییان لێکراوە."
 
پارێزگاری هەولێر روو لەو "کاسبکارانەی بە مێز و عەرەبانە سنووریان بەزاندووە و کارەباش بە شێوەیەکی خراپ بەکاردەهێنن" گوتی، هۆکاری ئاگرکەتنەوەکە خۆیانن، بۆیە قەرەبوو ناکرێنەوە و ئەوەش هاوکارییە کە حکومەت لەگەڵ کاسبکاران دەیکات.
 
ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەش کرد، مەنسوور بارزانی، فەرماندەی لەشکری تایبەتی گوڵانی پێشمەرگە، دوای بینینی دیمەنەکانی ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی شێخەڵڵا، رایسپاردوون هاوکاریی کاسبکاران بکرێت.
 
شارەوانیی هەولێر پشکنینی بۆ زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی شێخەڵڵا و سوورچییان کردووە و بڕی زیانەکان دیاریکراوە، بە گوتەی پارێزگاری هەولێر، ئەو کاسبکارانەی بۆ نموونە 200 هەزار دیناریان لە ئاگرکەوتنەوەکە زیان بەرکەوتووە، ملیۆنێک دینار هاوکاری دەکرێن.
 
ئومێد خۆشناو ئەوەشی خستەڕوو بە هەردوو بازاڕی سوورچییان و شێخەڵڵای هەولێر، ئەوانەی هاوکارییان دەکرێت و ناویان نووسرواوە، زیاتر لە 100 کەس دەبن. گوتیشی، ئەوانەی ناویشیان نەنووسراوە، دەتوانن جارێکی دیکە رۆژی دووشەممەی داهاتوو سەردانی شارەوانیی ژمارە 1ی هەولێر بکەن، "بۆئەوەی بیسەلمێنن زەرەرمەند بوون و بێگومان ئەوانیش هاوکاری دەکرێن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوارەبوونی کوردانی ئێزدی لە ساڵی 2014 بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە. وێنە: Getty Images/ئەرشیڤ

پێنج هەزار کوردی ئێزدی قەرەبوو کراونەتەوە

پێنج هەزار کوردی ئێزدی لە شنگال قەرەبوو کراونەتەوە؛ ئەم ساڵ بە گشتی زیاتر لە 200 ملیار دینار بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەتووانی نەینەوا خەرج کراوە