سەرۆک بارزانی جەخت لە یەکڕیزیی لایەنە کوردییەکان لە رۆژئاڤا دەکاتەوە

17 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە شاندێکی سەرکردایەتیی ئەنەکەسە کرد و لە کۆبوونەکەدا جەختی لە پشتیوانیکردنی دۆزی گەلی کورد لە سووریا کرد. 
 
بەپێی راگەیێندراوێک کە رۆژی چوارشەممە، 08-01-2025 بارەگای بارزانی بڵاوی کردووەتەوە، لەو دیدارە بارودۆخ و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا و هەڵوێستی لایەنە کوردییەکان ئاڵوگۆڕ کرا.
 
بارەگاکەی دەڵێت سەرۆک مەسعود بارزانی "لەو دیدارەدا جەختی لە پشتیوانیکردنی دۆزی گەلی کورد لە سووریا و پێویستیی یەکڕیزیی و یەکهەڵویستیی لایەنە کوردییەکان و رەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد لە سووریا و پشتبەستن بە دیالۆگ و رێکاریی ئاشتییانە کردەوە".
 
دەقی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی:
 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سەرکردایەتیی ئەنەکەسە دەکات
 
رۆژی چوارشەممە 8ی کانوونی دووەمی 2025 لە سەلاحەدین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سەرکردایەتیی ئەنەکەسە کرد.
 
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا و هەروەها هەڵوێستی لایەنە کوردییەکان لەمەڕ گۆڕانکارییە هەنووکەییەکان ئاڵوگۆڕ کرا.
 
هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی  جەختی لە پشتیوانیکردنی دۆزی گەلی کورد لە سووریا و پێویستیی یەکڕیزیی و یەکهەڵویستیی لایەنە کوردییەکان و رەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد لە سووریا و پشتبەستن بە دیالۆگ و رێکاری ئاشتیانە کردەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە