رووداو دیجیتاڵ
هێزە ئەمنییەکان و دوو تۆمەتبار لە کەرکووک بە تەقە رووبەڕووی یەکدی بوونەوە؛ رووداوەکە برینداری لێ کەوتەوە.
هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو لە کەرکووک دەڵێ "رووبەڕووبوونەوەکە ئەمڕۆ (چوارشەممە، 8-1-2025) لە گەڕەکی شۆراوی کەرکووک لەنێوان هێزێکی سەر بە ئاسایشی نیشتمانی و دوو تۆمەتباری مادەی هۆشبەر روویدا."
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەکەدا "سێ کەس بریندار بوون و پێکدێن لە کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان و دوو تۆمەتبارەکە، کە هەردووکیان بە برینداری دەستگیرکراون."
پەیامنێری رووداو لە شوێنی رووداوەکەوە زانیاریی دەدات
وەک لەو وێنەکاندا دەردەکەوێت، تۆمەتبارەکان لەنێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری فۆرد مۆستانگی سووردا بوون کە خۆی بە دەرگایەکدا کێشاوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ