نەخۆشخانەی گشتیی شارەزوور لەدوای ژەهراویبوونی 1200 کەس چەند رێنوێنییەک بڵاودەکاتەوە

07-11-2024
سازگار سەڵاح
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

شەوی رابردوو لە قەزای شارەزوور 1200 کەس بەهۆی ژەهراویبوونەوە روویان لە نەخۆشخانەی گشتیی شارەکە کرد، بە مەبەستی خۆپارێزی نەخۆشخانەی گشتیی شەهید رەئووف بەگ چەند رێنوێنییەک بڵاودەکاتەوە

شەوی پێنجشەممە، 7-11-2024 لە راگەیێندراوێکدا نەخۆشخانەی گشتیی شەهید رەئووف رێنوێنیی هاونیشتمانییان دەکات کە "ئاوی تانکییەکانیان بەکارنەهێنن بۆ خواردنەوە و قاپ شووشتن"
 
شەوی چوارشەممە، ژمارەیەک هاونیشتمانیی شارەزوور روویان لە نەخۆشخانەی شارەکەیان کرد و بەڕێوبەری نەخۆشخانەکە بە رووداوی گوت: تووشی سکچوون و رشانەوە بوون.
 
هاوکات سەرچاوەیەکیش لە تەندروستیی سلێمانی بە رووداوی گوت: "زۆرینەی تووشبووەکان منداڵن و دانیشتووی گەڕەکی هەوارانن لە هەڵەبجەی تازە." 
 
لە بەشێکی دیکەی رێنوێنییەکەی نەخۆشخانەی گشتیی شارەزووردا هاتووە کە هاونیشتمانییان "تەنیا ئاوی بوتڵکراو، واتە ئاوی کارگەکانی ئاو بەکاربهێنن بۆ خواردنەوە."
 
نەخۆشخانەی گشتیی شەهید رەئووف بەگ داوا دەکات، تانکی ئاوی ماڵان بەتاڵ بکرێت و بشۆردرێن، چاوەڕێ بکەن تاوەکو ئاوی تازە دێت و دواتر بەکاریبهێنن.
 
ئەو رۆژەی ئەو رووداوی ژەهراویبوونە روویدا، نەخۆشخانەی قەزاکە داوای لە تەندروستیی سلێمانی کرد لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە هۆکاری نەخۆشییەکە بنێرنە شارەکەیان.
 
رووداو لەگەڵ یەکێک لەو هاونیشتمانییانەی ژەهراوی ببوو قسەی کرد و گوتی: "یەکەم جار ناوسکم ئازاری هەبوو. شەو رشامەوە. تۆزێک لەمەوپێش هاتم [بۆ نەخۆشخانە] کانیۆلایان بۆ دانام. وتیان ئەو حەبە بخۆ."
 
هاونیشتمانییەکی دیکەی ژەهراوی ببوو بە رووداوی گوت کە "ئێمە لە ماڵی خۆمان پێنج کەسین. دوێنێ ئەمە بەسەر کچەکەم دا هات. کچێکی بچووکم هەیە. ناڕەحەت بوو و بارودۆخی تێکچوو. تووشی رشانەوە بوو. هێنام بۆ نەخۆشخانە. هیچ دەنگی نەبوو. بردمەوە، کوڕەکەشم وایلێهات و دواتر خۆم وخێزانیشم و گرتمانەوە." 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.