رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارە سبەی پڕۆژەی فریاگوزاریی هەولێر بۆ چارەسەری کێشەی ئاو رابگەیێنێت.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، سبەی (یەکشەممە، 08-09-2024) لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و چەندین بەرپرسی حکومی، دەستپێکردنی پڕۆژەی فریاگوزاریی هەولێر بۆ چارەسەری کێشەی ئاو رادەگەیێندرێت.
ئاوی پرۆژەکە، کە بڕیارە لە ماوەی یە‌ک ساڵدا تەواو بکرێت، بۆ گەڕەکە نوێیەکان و ئەو گەڕەکانەی کێشەی کەمئاوییان هەیە، رادەکێشرێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە فەیسبووک نووسیویەتی "سبه‌ی لۆ هه‌ولێر رۆژێکی زۆر خۆشه، هه‌نگاوێکی زۆر گرنگ ده‌ستپێده‌کات، بۆ دوورمه‌ودا کێشه و گرفتێکی گه‌وره‌ی هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌بێت. یە‌ک له ئاواته‌کانم هاته‌دی و هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆکی حکومه‌ت ده‌ربازمان ده‌کات."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ