لە گەرمیان کەسێک 'بە گولـلە' دەکوژرێت

07-03-2023
شەنگە ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، لە ناوچەی پیشەسازیی قەزای کەلار لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە تەقە لە هاونیشتمانییەک کرا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 7-3-2023، عەلی جەمال، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو کەسەی کە تەقەی لێکراوە و کوژراوە ناوی نەوزاد ئەحمەد محەممەدە و لەدایکبووی 1974ـیە، دانیشتووی قەزای کەلارە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە.
 
بەگوتەی گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، لە لایەن کەسێکی دیکەوە کە تاوەکو ئێستا نەناسراوەتەوە، تەقە لەو هاونیشتمانییە کراوە. دەشڵێت، تاوەکو ئێستا بکوژەکە دەستگیرنەکراوە.
 
پۆلیسی گەرمیان دەستی بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە و گوتەبێژی پۆلسی شارەکە دەڵێت، هاونیشتمانییە کوژراوەکە یەک گولـلەی بەرکەوتووە.
 
عەلی جەمال باس لەوە دەکات، کوژراوەکە لە ناوچەی پیشەسازیی کەلار کاری تۆڕنەچی کردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.