رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، هاتووچۆی گەشتیاران لە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەوە 16% زیادیکردووە.
یەزدان خوسرەوی، بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، لە 12 مانگی رابردوودا زیاتر لە یەک ملیۆن و 730 هەزار کەسی بیانی و ناوخۆ لە دەروازە سنوورییەکانی پەروێزخان، خوسرەوی و شووشمێ هاتووچۆیان کردووە.
بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای کرماشان، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پێشوو، هاتووچۆ لەو دەروازە سنوورییانە بە رێژەی 16% زیادیکردووە.
یەزدان خوسرەوی گوتی، "ئەم ساڵ پلانی بەرفراوان بۆ باشترکردنی ژێرخانی رێگەوبان، زیادکردنی سەلامەتیی گواستنەوە و ئاسانکاریی هاتووچۆ دانراوە و هیوادارین لەم ساڵدا هاتووچۆ لە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکە زیاتر ببێت."
بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای کرماشان، زیاترین هاتووچۆش لە دەروازەی سنووریی خوسرەوی بووە و بە پلەی دووەم لە دەروازەی سنووریی پەروێزخان بووە.
بەپێی ئاماری فەرمیی گومرگی کرماشان، لە 21-03-2023 تاوەکو 21-03-2024 لە دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەوە زیاتر لە یەک ملیۆن و 453 هەزار کەس هاتووچۆیان کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ