لە هەولێر 56 هەزار دۆلار لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا دەدزرێت؛ خاوەنی پارە دزراوەکە لە مزگەوت بووە

07-03-2023
بەهرۆز فەرەیدوون
ئۆتۆمبێلی ئەو کەسانەی کە پارەکەیان بردووە
ئۆتۆمبێلی ئەو کەسانەی کە پارەکەیان بردووە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە شەقامی رووناکی شاری هەولێر لە کاتی نوێژی نیوەڕۆ و بە ئاشکرا، دوو کەس پارە لە ئۆتۆمبێلێک دەردەهێنن، هەرچەندە هەوڵی راگرتنیان دەدرێت، بەڵام پارەکە دەبەن و هەڵدێن.  
 
ئیبراهیم عوسمان، کاسبکارێکە و ئەو کەسەیە کە هەوڵی راگرتنی دزەکانی داوە، دەڵێت، "خەڵک هەمووی لێرەبوون، بەس کاتی نوێژکردن بوو، بینیم سندووقی ئۆتۆمبێلەکە کراوەتەوە، هەمووی ماوەی یەک خولەکی نەبرد کە دزییەکە کرا." 
 
ئەوانەی لە شوێنی رووداوەکە بوون تووشی سەرسوڕمان بوون لە چاوقایمیی دزەکان، شەقامەکە چەندین کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراوی لێیە و ئەو خەڵکەش بۆ ئەوە لە شوێنە بوون تاوەکو لەبەرزی و نزمیی دۆلار و دینار بکڕن و بفرۆشن و قازانج بکەن. 
 
رێباز جەبار، کاسبکارێکە و دەڵێت، "هەمووی لە نوێژ بوو، زۆریشمان پێنەچوو، فەقیرە خانووی فرۆشتووە تاوەکو بەپارەکەی ئیشی پێبکات بۆ ماڵ و منداڵی." 
 
خاوەنی پارەکە دەڵێت: چەند رۆژێکە خانووەکەم فرۆشتووە و بەپارەکەی ویستم کەسابەتێک بکەم، چووم بۆ مزگەوت تاوەکو نوێژی نیوەڕۆ بکەم تاوەکو هاتمەوە هەموو ئەو پارەیەی لە سندووقی ئۆتۆمبێلەکەم دامنابوو دزرابوو. 
 
ئیسماعیل جەرجیس، خاوەن پارە دزراوەکەیە و دەڵێت، "خەڵکی ئێرە ناتوانێ دزی بکات، دەبێت هی دەرەوە بێت، یەک دوو مانگە فێری ئێرە بووم، 40 بۆ 50 وەرەقە زەرەرم کردووە." 
 
تاوەکو ئامادەکردنی ئەم راپۆرتە دزەکان دەستگیر نەکراون، هێزە ئەمنییەکان ئۆتۆمبێلەکەیان دۆزییەوە، بەڵام شۆفێرەکەی و ئەو کەسەی کە دزییەکەی کرد دیارنین و دەستگیر نەکراون. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

منداڵێک لەکاتی بەکارهێنانی ئینتەرنێتدا

ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی منداڵان: لە رێگەی ئۆنلاینەوە بازرگانی بە منداڵانەوە دەکرێت

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی منداڵان دەڵێت، منداڵان لە رێگەی ئۆنلاین و سۆشیال میدیاوە، نەک تەنیا تووندوتیژی، بەڵکو بازرگانیشیان پێوە دەکرێت. گوتیشی، لە کۆنفرانسێکی تایبەتدا 27 توێژینەوە بۆ پاراستنی منداڵان دەخرێنەڕوو