رووداو - هەولێر
لە گوندێكی سنووری شارۆچکەی سەنگەسەری ئیدارەی راپەڕین، 140سەر مەڕ و بزن كرانە خێر بۆ ئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەگاتە سنوورەكە.
نەهرۆ عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سەنگەسەر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ شەممە دانیشتووانی گوندی دوو گۆمان 140 سەر مەڕ و بزنیان کردە خێری ئەوەی سنوورەكەمان دوور بێت لە ڤایرۆسی كۆرۆنا. هەر یەكێكە لەو مەڕو بزنانەی كراوەتە خێر بایی 225 هەزار دینار دەبێت".
کۆی گشتی بایی 31 ملیۆن و 500 هەزار دینار ئاژەڵ کڕدراوە و كراوەتە خێر.
گوندی دووگۆمان نزیكەی 270 ماڵی تێدایە و حەوت كلیۆمەتر لە سەنگەسەر و 16كلیۆمەتر لە شاری رانیەی سەنتەری ئیدارەی راپەڕینەوە دوورە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ