لە کرماشان بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرێک منداڵێکی 5 ساڵان گیانی لەدەستدا

06-08-2023
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە ناوچە شاخاوییەکانی شاری سەرپێلی زەهاوی سەر بە پارێزگای کرماشان لە رۆژ‌هەڵاتی کوردستان، بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرێک منداڵێکی تەمەن 5 ساڵان بە ناوی ئاگرین عەلیمورادی گیانی لەدەستدا.
 
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە رێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ رۆژی یەکشەممە بڵاوی کردوونەتەوە، رۆژی شەممە، 5-8-2023  بنەماڵەیەکی خەڵکی گوندی "حەسەن سولەیمان"ی سەر بەر شاری سەرپێلی زەهاو بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی رۆژانەیان بە تراکتۆر چوونەتە ناوچە شاخاوییەکانی دەوروبەری گوندەکەیان، بەڵام لە کاتی گەڕانەوەدا تراکتۆرەکەیان وەرگەڕاوە. لە رووداوەکەدا منداڵێک بە ناوی ئاگرین عەلیمورادی گیانی لەدەستداوە. 
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، دوو ئەندامی دیکەی ئەم بنەماڵەیە کە بەتەمەنن، بە سەختی بریندار بوونە.
 
بەپێی ئاژانسی فەرمی حکومەتی ئێران - ئیرنا؛ لە کۆی گشتیی 226 گوندی سەر بە شاری سەرپێڵی زەهاو، لانیکەم 76 گوند کێشەی بێئاوی یان کەمئاویان هەیە.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شارەزوور.

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".