قایمقامیەتی دهۆک: 28 شوێنی فرۆشتنی ڤەیپ داخراون

16-03-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی لیژنەی چاودێریی بازاڕ لە قایمقامیەتیی دهۆک رایگەیاند، لە ماوەی ساڵێکدا دەست بەسەر زیاتر لە 5000 هەزار ڤەیپ دا گیراوە و لەنێومان بردوون.
 
نزیکەی ساڵێکە بڕیاری قەدەخەکردنی فرۆشتنی ڤەیپ دراوە. رۆژی یەکشەممە، میلـلەت زکری، سەرۆکی لیژنەی چاودێری بازاڕ لە قایمقامیەتیی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لیژنەکانی قایمقامییەت بەردەوامن لە سەردانی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان، هەر کەسێک ڤەیپ بفرۆشێت سزا دەدرێت، چی بە داخستنی دووکانەکانیان بێت یاخود بە پێبژاردن بێت."
 
مانگی ئاداری ساڵی رابردوو، بڕیاردرا کە فرۆشتنی ڤەیپ لە دهۆک و هەولێر قەدەخە بکرێت. سەرۆکی لیژنەی چاودێریی بازاڕ لە قایمقامێتیی دهۆک دەڵێت، بڕیارەکە کارایە و پێیەوە پابەندەین، زیاتر لە پێنج هەزار و 200 ڤەیپ دەستیان بەسەردا گیراوە و لەنێوبراون.
 
سەرۆکی لیژنەی چاودێریی بازاڕ لە قایمقامێتیی دهۆک گوتی، ئەو شوێنانەی سەرپێچی دەکەن سەرەتا ئاگادار دەکرێنەوە و دواتر بە پێبژاردن سزادەدرێن، لە دواین جاردا دادەخرێن. "تاوەکو ئێستاش 28 شوێن داخراون و 46 کەسیش بە پێبژاردن سزادراون."
 
لەبارەی نرخی پێبژاردنەکان میلـلەت زکری دەڵێت: "لەنێوان 50 هەزار بۆ ملیۆنێک دینارە و بە گوێرەی سەرپێچییەکە دەگۆڕێت."
 
بە گوتەی سەرۆکی لیژنەی چاودێریی بازاڕ لە قایمقامیەتیی دهۆک، ئێستا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی ڤەیپ بە شێوازی ئۆنلاین دەکەن، چونکە گوێبیستی چەند رووداوێکی وا بوون. گوتی، "بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییە ڤەیپ بە ئۆنلاین بفرۆشرێت، هەر کەسێک ئەو کارە بکات رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر، ئەگەر جاری دووەمی بێت کە ئاگادارکرابێتەوە ئەوکات دەدرێتە دادگە."
 
بڕیاری قەدەخەکردنی ڤەیپ لە لەکاتێکدایە، 28-12-2023، تۆڕی میدیایی رووداو راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی لەبارەی فرۆشتنی ڤەیپ لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و دەرکەوت ڤەیپ بە ئاشکرا بە منداڵان و مێرمنداڵان دەفرۆشرێت.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 خەڵکی دێرسم بەهیوان شەڕەکە ببێتە هۆی کۆتاییهێنان بە شەڕی چەند ساڵە.

دێرسمییەکان بە هیواوە پێشوازی لە بڕیارەکەی پەکەکە دەکەن

خەڵکی شاری دێرسمی باکووری کوردستان بە گەرمی پێشوازی لە بڕیارێکی چاوەڕوانکراوی پەکەکە دەکەن سەبارەت بە خۆهەڵوەشاندنەوەی و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری. ئەوان خوازیارن ئەم هەنگاوە ببێتە مایەی کۆتاییهێنان بە دەیان ساڵ لە شەڕ، پێکدادان و ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا.