رووداو دیجیتاڵ
پارتی ئازادیی و یەکسانی گەلان - دەم پارتی رایگەیاند "ئەو دەسەڵاتە نامەشرووعەی کۆشک و هاوبەشەکەی، دەبێت بە زووترین کات دەست لەکاربکشێننەوە، ئەگەر ئەوەش ناکەن، دەبێت تورکیا بە زووترین کات بچێتە ناو هەڵبژاردنی پێشوەختە".
هاوسەرۆکانی دەم پارتی بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیی دژی دانانی قەییوم لەسەر شارەوانی جۆلەمێرگی باکووری کوردستان، سەردانی شارەکەیان کرد. توڵای هاتیمئۆغڵوڵاری هاوسەرۆکی دەم پارتی گوتی: "دەبێت بە زووترین کات تورکیا بچێتە ناو هەڵبژاردنێکی پێشوەختەوە".
وەزارەتی نێوخۆی تورکیا رۆژی 4-6-2024 محەممەد سادق ئاکش، سەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگی لە کارەکەی دوورخستەوە، دواتریش والی جۆلەمێرگی لەشوێنی ئەو وەکو قەییوم دانرا.
دەم پارتی داوا لە هەموو ئەو کەسانە دەکات کە پشتیوانیی دیموکراسی دەکەن، هەڵوێستی خۆیان دژی ئەو هەڵمەتە پێشان بدەن. رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیاش دەڵێت: "هەکاری هەنگاوی یەکەمی رێکارە یاساییەکانمان بوو، هەنگاوی دیکەشی بەدوادا دێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ