بەغدا پێشنیازی بۆ هەولێر کردووە حوکمدراوانیان بگۆڕنەوە

06-06-2024
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگریى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، وەزارەتى ناوخۆ پێشنیازی بۆ هەرێمى کوردستان کردووە ئەو حوکمدراوانە ئاڵوگۆڕ بکەن لە گرتووخانەکانى یەکتردان.
 
سەگڤان سندى، جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگریى پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "پێشنیازەکەی وەزارەتی ناوخۆ بەوشێوەیەیە ئەگەر کەسێکى خەڵکى بەسرە لە پارێزگاى دهۆک و لەلایەن دادگاکانى هەرێمى کوردستانەوە حوکمدرابێت، بگوزێرێتەوە بۆ گرتووخانەیەکى بەسرە و لەوێ ماوەى حوکمەکەى تەواو بکات و ئەگەر هاونیشتیمانییەکى هەرێمى کوردستانیش لە گرتووخانەکانى نێوەڕاست و باشوور بەندکرابێت، بە هەمانشێوە بگوێزرێتەوە بۆ پارێزگاکەى خۆى".
 
عێراق لە ساڵى 2014ـەوە رێککەوتنى گۆڕینەوەى بەندکراوانى لەگەڵ سووریا هەیە، لە 2015 رێککەوتنى هاوشێوەى لەگەڵ ئێران خستە بوارى جێبەجێکردنەوە.
 
جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگریى پەرلەمانى عێراق گوتی، ئەو پێشنیازە لەنێوان هەولێر و بەغدا یەکلانەبووەتەوە و بڕیارى کۆتایی لێ نەدراوە.
 
لە گرتووخانەکانی هەرێمی کوردستان چەندین بەندکراوی عێراقی هەن، کە بەشێکیان بە تاوانی تیرۆر سزادراون. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان.

چالاکڤانان و رێکخراوەکانی جینۆساید: نابێت رێگە بدرێت کورد لە رۆژئاوای کوردستان جینۆساید بکرێت

رێکخراوەکان و چالاکڤانانی داکۆکیکار لە کەیسەکانی جینۆساید لە باشووری کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێن، یەکدەنگی خەڵکی چوار پارچەی کوردستان بۆ دۆخی رۆژئاوای کوردستان پێویستە. یەکێک لە بەشدارانی راگەیێندراوەکە دەڵێت، "ئامانجمان یەک دەنگی کوردە".