دلاوەر ئاژگەیی: نزیکەی 370 هەزار ئاوارەی سووریا لە هەرێمی کوردستانن

05-12-2019
سیروان عەباس
A+ A-
 
رووداو - هەولێر 
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا رایدەگەیێنێت، ژمارەیەکی زۆری ئاوارەکانی سووریا روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و ئێستاش نزیکەی 318 هەزار ئاوارەی سووریا لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن.
د. دلاوەر ئاژگەیی لەکاتی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی سندووقی هاریکاری مەداد بۆ پرسی پەنابەرانی سووری لە کۆمسیۆنی ئەوروپا کە نوێنەری وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا و باڵیۆزی وڵاتانی دراوسێی سووریا بەشدارییان تێیدا کردبوو، گوتارێکی پێشکێشکرد و رایگەیاند "ژمارەیەکی زۆر ئاوارەی سووری لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، ئەمە لە کاتێکدا کە پێشتر هەرێمی کوردستان زیاتر لە 350 هەزار ئاوارەی سووری لە خۆگرتبوو، هەروەها دوای هێرشەکانی تورکیا شەپۆلێکی نوێی ئاوارە لە سووریاوە روویانکردە هەرێمی کوردستان و تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەژدە هەزار کەس لە کامپی ئاوارەکان نیشتەجێ بوون".
 
د. دلاوەر ئاژگەیی داوای لە وڵاتانی ئەوروپا کرد بەدەنگ هاوکاری و یارمەتیدانی ئەو ئاوارە و پەنابەرانەوە بچن کە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن و ژمارەیان بە گشتی دەگاتە 1.5 ملیۆن ئاوارەی ناوخۆ و دەرەوە.
هاوکات باسی لە هەوڵ و پلان و ئامادەکاریەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ بەدەنگەوەهاتنی هەزاران ئاوارەی رۆژئاوای کوردستان. هەروەها پلانی ئامادەکراوی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بەسەر سەرجەم وڵاتانی ئەندامی بەشدار لە کۆبوونەوەکە و کۆمسیۆنی ئەوروپا دابەشکرد کە بووە جێگەی سەرنج و تێڕوانینی بەشداربووان.
کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی ئامادەکاری یەکێتیی ئەوروپا دێت بۆ ساڵی 2020  و بڕیارە لە پلانەکە گرنگی بە داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان بدرێت و هاوکاری ئەو ئاوارە و پەنابەرانە بکرێت کە هەرێمی کوردستان لەخۆی گرتوون. 
شایەنی باسە سندووقی هاریکاری مەداد بریتییە لە کۆکردنەوەی هاریکاری وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و کۆمسیۆنی ئەوروپا کە تایبەتە بە قەیرانەکانی سووریا بە مەبەستی بەدەنگەوەهاتنی ئەو وڵاتانەیە کە ئاوارەی سوورییان لە خۆگرتووە. 
مەداد لە ساڵی 2015 پێکهێندراوە و لەو ماوەیەدا نزیکەی 1.5 ملیار یۆرۆ هاریکاری کۆکردووەتەوە. مەداد لە ساڵانی رابردوو چەند پرۆژەیەکی لە عێراقدا کردووە کە زۆربەیان لە هەرێمی کوردستان بوون و بڕیارە پرۆژەی زیاتریش لە ئاییندەدا ئەنجامبدات.
 
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆری ئاوارەکانی سووریا روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و ئێستاش نزیکەی 318 هەزار ئاوارەی سووریا لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یەکێک لەو ئەی تی ئێمانەی لە دهۆک شکێندرا

لە دهۆک سێ ئامێری ATM شکێندران

لە سەنتەری پارێزگای دهۆک، سێ ئامێری ATMـی راکێشانی پارە تایبەت بە هەژماری من، شكێندراون و تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی دیار نییە.