لە حەسەکە گەڕی دووەمی دانوستاندنەکانی کوردی-کوردی دەستی پێکرد

05-08-2020
رەنگین شەرۆ
رەنگین شەرۆ
پێکهێنانی بەرەی ئاشتی و گرێبەستی 25 ساڵەی نەوتی لەنێوان کورد و واشنتندا دەبێتە دوو ئەنجامی ناڕاستەوخۆی ئەو دانوستاندنانە.
پێکهێنانی بەرەی ئاشتی و گرێبەستی 25 ساڵەی نەوتی لەنێوان کورد و واشنتندا دەبێتە دوو ئەنجامی ناڕاستەوخۆی ئەو دانوستاندنانە.
نیشانەکردن رۆژئاوای کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی  ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا (ئەنەکەسە) و پارتەکانی یەکێتیی نیشتمانی لە بورای سیاسیدا رێککەوتن و سەرەتای ئەم هەفتەیە قۆناخی دووەمی دانوستاندنەکانیان لە بواری سەربازی و ئیداری و ئابووری دەستپێکرد و بڕیاریشە بەمزووانە بە چاودێریی ئەمریکا و بەشداریی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دانوستاندنەکان بەردەوام بن. 
 
ساڵح گەدۆ، ئەندامی شاندی پەیەدە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوای شەش-حەوت ساڵ لە ناکۆکی، ئەوە یەکەم جارە هەردوو شاند کۆدەبنەوە. ئێمە بەرەبەرە پردی هاوبۆچوونی دەسازێنین تاوەکو بتوانین گفتوگۆ بکەین و ئەنجام بەدیبهێنین".
 
بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ و چوونە نێو قۆناخێکی نوێ لە رۆژئاوای کوردستان، پێویست بە گۆڕانکاری لە بەڕێوەبەرایەتیی ئێستادا هەیە. سەربازیی زۆرەملێ و بەرنامەی خوێندن دوو خاڵی سەرەکین کە ئەم جارە ئەنجوومەنیی نیشتمانیی کورد پێداگرییان لێدەکات.
 
فەیسەڵ یوسف، ئەندامی شاندی ئەنەکەسەیە و بە رووداوی راگەیاند، "ئێمە لەسەر رێککەوتنی ساڵی 2014ی دهۆک دەڕۆین. لە پرسی سەرۆکایەتی و سەربازیدا دەبێت هاوبەش بین".
 
پێکهێنانی بەرەی ئاشتی و گرێبەستی 25 ساڵەی نەوتی لەنێوان کورد و واشنتندا دەبێتە دوو ئەنجامی ناڕاستەوخۆی ئەو دانوستاندنانە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە