سەرۆك بارزانی: پابەندبوون بە دەستوور و گفتوگۆ چارەسەری گرفت و قەیرانەكانی عێراقە

05-06-2022
نووری ماونی
نووری ماونی @nure_mawni
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد و تاوتوێی چەند پرسێکی پەیوەست بە عێراقیان کرد. سەرۆک بارزانی رایگەیاند، "پابەندبوون بە دەستوور و گفتوگۆ چارەسەری گرفت و قەیرانەکانی عێراقە."
 
بارەگای بارزانی رۆژی یەكشەممە 5ی حوزەیرانی 2022 رایگەیاند، لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە مارك برایسن ریچاردسۆن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد.
 
بەپێی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەكەدا كە دێڤید هانت، كۆنسوڵی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، هەنگاوەكانی ناو پرۆسەی سیاسیی عێراق، ئاڵەنگاری و ئاستەنگەكانی بەردەم پێكهێنانی حكومەتی تازەی عێراق تاوتوێ كران.
 
لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە بڕیارەكانی دادگەی فیدڕاڵیی عێراق کراوە و سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردووەتەوە، "پابەندبوون بە دەستوور و گفتوگۆ چارەسەری گرفت و قەیرانەكانی عێراقە."
 
پەیوەست بە بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و مافی پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان، سەرۆك مەسعود بارزانی پابەندبوونی خۆی بەرامبەر پاراستنی مافی هەموو پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە.
 
وەکو لە راگەیێندراوەکەی بارەگای بارزانیدا هاتووە، پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا تەوەرێكی دیکەی ئەو كۆبوونەوەیە بووە و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق پابەندبوونی وڵاتەكەی بە ئەنجامەكانی سەردانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەریتانیا و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا دووپاتكردووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.