رووداو - کۆیە
رێبوار حاتەم هاونیشتمانییەکی کۆیەیە و دانیشتووی گوندی مزگەوتوکەیە، دەڵێت، پێویستی بە کارەبای نیشتمانی و مووەلیدە نییە. لە رێگەی ئامێرێکەوە و بە سوودوەرگرتن لە ئاوی جۆگەلەیەکی نزیک ماڵەکەی 24 کاژێر کارەبای بۆ ماڵی خۆی و دراوسێکانی دابینکردووە.
رێبوار بزوێنەری بەفرگری بەکارهێناوە و 10 ئەمپێر کارەبای 24 کاژێری هەیە. گوندەکەی رێبوار تەنها کارەبای نیشتمانی هەیە و کارەبای مووەلیدەیان نییە. حاجی ئەحمەد دراوسێیەکی رێبوارە و دەڵێت، لەو کاتەوەی ئەو ئامێرەی دروستکردووە ئێمە زۆپامان بەکارنەهێناوە.
ئەو هاونیشتمانییە 15 ساڵە کاری کارەبایی دەکات و خۆبەخشانەش هاوکاریی دانیشتووانی گوندەکەی دەکات. دەشڵێت، لەبەر ئەوەی بڕوانامەی نییە، کاتێک پرۆژەیەک پێشکەشی حکومەت یان کەرتی تایبەت دەکات کێشەی بۆ دروستدەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ