مەزڵووم عەبدی: ئومێدەوارین پرسی کورد لە سووریا چارەسەر بکرێت

04-12-2022
عەلی زەڵمی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە دەستخۆشی لە هەڵوێستی ئەم چەند رۆژەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبارەی هەڕەشەکانی تورکیا بۆ ئەنجامدانی هێرشی زەمینی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەکات و دەڵێت، ئومێدەوارە ئەو هەڵوێستە بتوانێت کۆتایی بە هێرشەکانی تورکیا بهێنێت.
 
رۆژی یەکشەممە 04-12-2022 مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە تویتێكدا نووسی، "پێشوازی لە هەڵوێستی نێودەوڵەتی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ رەتکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا دەکەین. شانازی بە هاوبەشیی نێودەوڵەتییەوە بۆ سەقامگیرکردنی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەکەین."
 
مەزڵووم عەبدی لە بەشێکی دیکەی تویتەکەدا دەڵێت، "ئومێدەوارین ئەو هەڵوێستانە لەسەر زەوی جێبەجێ بکرێن و ببنەهۆی کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی سوپای تورکیا و دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی بۆ قەیرانی سووریا و پرسی کورد."
 
رۆژی 20-11-2022 تورکیا دەستی بە بۆردوومانکردن و تۆپبارانکردنی رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە کرد و دواتر هەڕەشەی هێرشی زەوینیی کرد، بەڵام زۆرینەی وڵاتانی کاریگەری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەو هەڕەشانە رەتدەکەنەوە و داوا لە تورکیا دەکەن ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ئەنجام نەدات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بەفری وان. وێنە و ڤیدیۆ: AA

یەکەم بەفری ساڵ لە وان باری

تەواوی رۆژ لە پارێزگای وان بەگشتی و ناوچە شاخاوییەکاندا شەپۆلێکی بەهێزی لێزمەباران باری. تەوژمێکی بەهێزی سەرما و سۆڵە روویکردە شارۆچکەی ئیپەک یۆڵو کە لە دامێنی چیای ئەرەک-ە و یەکەم بەفری ساڵ تێیدا باری.