نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە کۆنسوڵی نوێى هۆڵه‌ندا دەکات

04-12-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کۆنسوڵی نوێی هۆڵەندا کرد و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە پۆستەکەی لێکرد، پشتگیریی خۆی و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ سەرخستنی ئەرکەکانی دەربڕیوە.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 04-12-2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان له‌ ديدارێكدا له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ یاکۆ بیرێندز، کۆنسوڵی گشتیی نوێی ‏شانشینی هۆڵەندا‎ ‎له‌ هه‌رێمى كوردستان، پيرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونى لێكرد و ‏هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى خۆى و ‏سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دووپات كرده‌وه‌.‏
 
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و ‏به‌ره‌وپێشبردنيان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تايبه‌تى له‌ بوارى كشتوكاڵدا کردووەتەوە.
 
لاى ‏خۆيه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى بۆ حكومه‌تى ‏هۆڵه‌ندا دووپات كردووەتەوە بۆ پشتگيری و هاريكارييان له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ كاتى ‏شه‌ڕى دژى داعشدا.‏
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.