رووداو دیجیتاڵ
شەوی رابردوو ئاگرێکی گەورە لە چیای گۆیژەی سلێمانی کەوتووەتەوە. بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سلێمانی دەڵێت بەهۆی پاشماوەی ئاگر و خەڵووزی نێرگەلە رووداوەکە کەوتووەتەوە. بەپێی ئەو تۆمارە ڤیدیۆییانەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراون، ئاگرەکە گەورە بووە.
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاندووە، تیمەکانی پۆلیسی بەرگریی شارستانی، پۆلیس، ئاسایش، لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی و لیواکانی سکرتاریەت و هاونیشتمانیان توانیویانە لە کاژێر 05:00ی بەیانی ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت.
عەمید دیار، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سلێمانی دەڵێت "کەسانێک زۆر نابەرپرسیارانە مامەڵە دەکەن و گەشتیارێکی زۆر شەو تاوەکو بەیانی لەو چیایە دەمێنێتەوە و لەوێ دەخەون، پاشماوەی ئاگر و خەڵوزی نێرگەلەکانیان دەبێتە هۆکارێک بۆ کەوتنەوەی رووداوی لەم جۆرە و سەرئەنجام دەبێتە هۆی ناشرینبوونی سرووشتی جوانی ئەم شارە، بۆیە پێویستە لایەنی پەیوەندیدار هەوڵبدات کۆنترۆڵی ئەم دیاردەیە بکات".
بەرگریی شارستانیی سلێمانی هۆکاری خێرا تەشەنەکردنی ئاگرەکەی بۆ "با"یەکی بەهێز گەڕاندووەتەوە و رایدەگەیێنێت "گەرچی بەهۆی بوونی رەشەبایەکی بەهێز ئاگرەکە زۆر زوو تەشەنەی کردبوو، وە سنوورێکی فراوانی گرتبوەوە، بەڵام توانرا بە هەوڵی کارمەندانی بەرگریی شارستانی و هاوکاریی تیمەکانی لیوای یەکی پاراستن و پۆلیسی دارستان لە بەرەبەیاندا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت".
هاونیشتمانییەک باسی لەوە کردووە، بەهۆی دروستنەکردنی ئاگربڕ و خێرایی با، ئاگرەکە بەشێکی زۆر لە درەختەکانی چیای گۆیژەی سووتاندووە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی داوادەکات حکومەت ئاوڕێکی جیددی لە تیمەکانی بەرگریی شارستانی بداتەوە و جلوبەرگ و پێداویستیی ئاگرکوژاندنەوەیان بۆ دابینبکات.
چەند رۆژێک پێش ئێستاش رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە چیای گۆیژە هەبوو، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی سیتەک، رزگاری و چوارباخ بە هاوکاریی تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکرد.

ئەمشەو ئاگرێکی گەورە لە چیای گۆیژە لە شاری سلێمانی کەوتەوە
— Rudaw (@Rudawkurdish) September 4, 2020
ڤیدیۆکە لەلایەن هاونیشتمانییەکەوە بۆ رووداو نێردراوە pic.twitter.com/mtc72yinzD
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ