رووداو ـ کەرکووک
ئێوارەی رۆژی دووشەممە4ی تەممووز، پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک، دایک و کچێکی رزگارکرد کە دایکەکە بەنیازبوو لەگەڵ کچەکەی لەسەر پردێکی پەڕینەوە لە گەڕەکی شۆڕیجەی شاری کەرکووک خۆیان فڕێ بدەنە خوارەوە.
موقەدەم عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دایکەکە کێشەی خێزانیی هەبووە و تووندوتیژی بەرامبەر کراوە. دۆخی دارایی خێزانەکەش خراپ بووە، بۆیە هەوڵی خۆکوشتنی دابوو، لەو کاتەدا مەفرەزەکانی ئێمە گەیشتنە شوێنەکە و توانییان هەردووکیان رزگار بکەن."
ئەو کچ و دایکە کوردن و دانیشتووی یەکێک لە گەڕەکە کوردنشینەکانی شاری کەرکووکن، دایکەکە ناوی "ش. حـ"ـە و کچەکەش ناوی "ج. ئـ"ـە و تەمەنی هەشت ساڵە.
عامر نووری ئاماژەی بەوەش دا، دایک و کچەکە رادەستی بەشی خێزان و منداڵ کراون و گوێ بۆ کێشەکەیان گیراوە، لە هەوڵدان کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ