قوباد تاڵەبانی لەبارەی چەقبەستوویی پڕۆسەی سیاسیی عێراق: ناکۆکییەکان لەسەر پۆستە

04-06-2022
نووری ماونی
نووری ماونی @nure_mawni
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کورستان لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبووەوە. قوباد تاڵەبانی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و هۆکاری ناکۆکییەکان دەڵێت: تاوەکو ئێستا گفتوگۆکانی نێوان لایەنەکان نەچووەتە قۆناخێکی دڵخۆشکەرەوە.. ناکۆکی سەرەکی لایەنەکان تاوەکو ئێستا لەسەر پۆست و ئیمتیازاتە. 
 
رۆژی شەممە 4-6-2022، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کورستان لە هەولێر پێشوازیکرد لە مارینا سێرێنی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا. بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا تاوتوێی چۆنیێتی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیتاڵیا کراوە. 
 
لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق و کۆنسوڵی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان ئامادەبوون.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، مارینا سێرێنی دۆستایەتی و پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستانی بە "گرنگ" زانیوە و گوتوویەتی، دەیانەوێت ئاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان "بەهێزتر و پتەوتر" بکەن، لەو چوارچێوەیەشدا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیدان بە هاوکارییە سەربازی و ئابورییەکان دەربڕیوە. 
 
لای خۆیەوە، جێگری سەرۆکوەزیران "ستایشی" هاوکارییەکانی ئیتاڵیای کردووە بۆ هەرێمی کوردستان، جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بە تایبەتی لەڕووی ئابورییەوە کردووە. داواشیکرد حکومەتی ئیتاڵیا هانی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرەکانیان بدەن بێنە هەرێمی کوردستان و "بەشداربن لە پێشخستن و گەشەپێدانی ئابووری هەرێمی کوردستان."
 
لە راگەیێندراوی نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کورستان ئەوە هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق و ئاستەنگەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کراوە. 
 
قوباد تاڵەبانی، "نیگەران"ـی خۆی دەربڕیوە لە چەقبەستوویی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و گوتی: تاوەکو ئێستا گفتوگۆکانی نێوان لایەنەکان نەچووەتە قۆناخێکی دڵخۆشکەرەوە. 
 
لەبارەی هۆکاری ناکۆکی لایەنە سیاسییەکانەوە، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کورستان دەڵێت، "ناکۆکی سەرەکی لایەنەکان تاوەکو ئێستا لەسەر پۆست و ئیمتیازاتە. کاتی ئەوە هاتووە ئەگەر ناکۆکی و کێشەش هەبێت لەسەر سیاسەت و دیدی جیاوازبێت بۆ حکومڕانی." 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.