ئاگر لە بەشێکی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی کەوتووەتەوە

03-08-2024
پێشەوا بەختیار
وێنەیەکی ئەو وێستگەیەی ئاگرەکەی تێدا کەوتووەتەوە. وێنە: رووداو
وێنەیەکی ئەو وێستگەیەی ئاگرەکەی تێدا کەوتووەتەوە. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، ئاگادار کراونەتەوە لە کەوتنەوەی ئاگرێک لە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی، کە دەکەوێتە نێوان تەکیە و چەمچەماڵ.
 
ئارام عەلی گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند،"سەرەتا بەئێمە گوتراوە ئۆتۆمبێل گڕی گرتووە. تیمەکانمان لەوێن بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە."
 
شایەتحاڵ و کارمەندانی وێستگەکەش بە رووداویان راگەیاند، "لە بەشی چێشتخانەی وێستگەکە لەکاتی بەتاڵکردنی گاز ئاگر کەوتووەتەوە، تاوەکو ئێستا زیانەکان نازاندرێت."
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری رووداو کەوتووە، تانکەرێک گازی بۆ چێشتخانەکە بردووە و تەقیوەتەوە، بەپێی زانیارییەکان ئاگرەکەی کوژێندراوەتەوە و زیانی گیانی نەبووە، هەروەها رووداوەکە کاریگەریی لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا نەبووە.
 
وێستگەکە سەر بە کەرتی تایبەتە و توانای بەرهەمهێنانی 1500 مێگاوات کارەبای هەیە و کارەبای بەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دابین دەکات و بە گازی سرووشتی کار دەکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە