یونیتاد: پێشکەوتن لە بەسزاگەیاندنی تاوانەکانی دژ بە کۆمەڵگەی ئێزدی هەیە

03-08-2022
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

تیمى لێکۆڵینەوە بۆ بەهێزکردنى لێپرسینەوە لە تاوانەکانى داعش ناسراو بە یونیتاد، دەڵێت لە ساڵی رابردووەوە پێشکەوتنێک هەیە لە دۆسیە یاساییەکانی بەسزاگەیاندنی تاوانەکانی داعش دژ بە کۆمەڵگەی ئێزدی و هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانیان.
 
یونیتاد بەبۆنەی هەشتەم ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، فەراهامکردنی "دادپەروەری بۆ قوربانی و رزگاربووان، هەروەها بە سزاگەیاندنی چەکدارانی داعش بەهۆی تاوانە نێودەوڵەتییەکانیان، بەتایبەتی تاوانی جینۆسایدی دژ بە کۆمەڵگەی ئێزدی" پەرەی سەندووە.
 
کریستیان ریچەر، بەڕێوەبەری یونیتاد دەڵێت، بەو پەرەسەندنە سەرسامە کە بەهۆی "بوێری و تووندوتۆڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە عێراق و لە سەرتاسەری جیهان"ەوە بەدی هاتووە.
 
بەپێی یونیتاد پرۆسەی بەسزاگەیاندنی تاوانەکانی داعش و بە بەرپرسیارزانینیان بەهۆی پاڵپشتیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوام رووی لە گەشەسەندنە.
 
یونیتاد دەڵێت: "بەرهەمی ئەو کارە بۆ یەکەمجار لە نۆڤەمبەری 2021 و بە دادگاییکردنی یەکەم داعشی عێراقی بەهۆی تاوانەکانی لە پرۆسەیەکی 19 مانگی دادگای ئەڵمانیا لە فرانکفۆرت دەرکەوت ئێمەش لەو پرۆسەیەدا هاوکاریی ئەڵمانیا بووین و شایەتحاڵمان لە عێراقەوە بۆ بردن". 
 
یونیتاد دەڵێت هەروەها توانیویانە ئەو "بەڵگەنامە ساختانە"ش پشتڕاستبکەنەوە، کە لەلایەن تۆمەتبارانەوە لە دادگە بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانەکانیان خراونەتەڕوو.
 
یونیتاد جەخت دەکاتەوە، بەهۆی ئەم هەوڵە پێکەوەییە، "دەتوانن" مافی قوربانی و رزگاربووان بگەڕێننەوە.
 
تیمى لێکۆڵینەوە بۆ بەهێزکردنى لێپرسینەوە لە تاوانەکانى داعش، کە بە یونیتاد ناسراوە، لە ساڵى 2017 لەلایەن رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێکهێنراوە، ئامانجى سەرەکیی ئەو تیمە لێکۆڵینەوەیە لە تاوانەکانى داعش و چۆنێتیى پارێزگاریکردن لە بەڵگەنامەکانە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.