پەروین بوڵدان و میتحەت سانجار بە هاوسەرۆکی هەدەپە هەڵبژێردرانەوە

03-07-2022
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە - کە لە ئەنقەرە بەسترا، هەریەک لە پەروین بوڵدان و میتحەت سانجار جارێکی دیکە بە هاوسەرۆکی گشتیی هەڵبژێردرانەوە.
 
لە کۆنگرەکەدا پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە گوتارێکی پێشکێشکرد و لەبارەی چارەسەرکردنی پرسی کورد گوتی، "پەرلەمان شوێنی چارەسەرکردنی کێشەی کوردە. جەخت لەسەر خەباتی هاوبەش دەکەینەوە لە دژی ئاکەپە کە رۆژ لە دوای رۆژ وڵات زیاتر بەرەو دواوە دەبات. سەردەمی ئەو سیاسەتە کۆتاییهات کە کێشەکان چارەسەرناکات، ئیدی سەردەمی هەدەپە دەستپێدەکات." 
 
پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە - کە لە ساڵی 2012ـدا دامەزراوە، سێیەم گەورەترین فراکسیۆنە لە پەرلەمانی تورکیا. زۆرترین دەنگدەری هەدەپە کوردن، بەڵام خۆی وەک پارتێکی تورکیایی پێناسە دەکات. 
 
هاوکات، میتحەت سانجار، هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە گوتارێکی پێشکێشکرد و چەند پەیامێکی بە لایەنە جیاوازەکان دا. سانجار لە بابەتی هەڵبژاردنی بەربژێر بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا کە بڕیارە حوزەیرانی 2023 بەڕێوەبچێت، گوتی، "ئێمە لە بیرۆکەی دەستنیشانکردنی بەربژێرێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆککۆماردا کراوەین، بەجۆرێک دیدارەکان بە شێوەیەکی روون و بە ئاگاداریی خەڵک بەڕێوەبچن. ئەگەر ئەم بانگەوازەمان بێوەڵام بمێنێتەوە، ئاساییترین مافی خۆمان بەکاردەهێنین کە بەشداریکردنمانە بە بەربژێری خۆمان. ئامانجمان ئەوەیە لانیکەم بەربژێرەکەمان بچێتە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکە."  
 
لەم کۆنگرەیەی هەدەپەدا دروشمەکانی وەکو، "سیستمی هاوسەرۆکایەتی هێڵی مۆرە بۆ ئێمە، واز لە پەیماننامەی ئیستەنبووڵ ناهێنین، چارەسەری دیموکراسیانە بۆ پرسی کورد، نا بۆ رژێمی تاکڕەوی و بەڵێ بۆ کۆمارێکی دیموکراسی، نا بۆ شەڕ و پەراوێزخستن و بەڵێ بۆ ئاشتی و چارەسەر" گوترانەوە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: زۆربەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە قاچاخ دەبردرێت

جۆفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەرمیکا بۆ سەرچاوەکانی وزە دەڵێت: "پێمان وایە پێویستە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا بکەوێتەوە کار. پێمان وایە ئەمە کارێکی لەپێشینەیە، چونکە ئێستا بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کردەیی گەیشتووەتەوە ئاستی پێش راگرتنی بۆرییەکە. ئەو نەوتە هەمووی دەڕوات بۆ شوێنێک. زۆربەی بە قاچاخ دەبردرێت. بە لۆری دەڕوات کە ئەوەش بە قورسی لەسەر رێگە و بانەکانی هەرێمی کوردستان دەکەوێت. لە دەرگای پشتەوە دەردەچێت بە شێوەیەک کە نە سوودی بۆ بودجەی هەولێر هەیە، نە بۆ بودجەی عێراق."