لیژنەى دارایی پەرلەمانی عێراق دەنگى بە خشتەى بودجە دا

03-06-2024
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لیژنەى دارایی پەرلەمانی عێراق دەنگى بە خشتەى بودجەى 2024 داوە و دەسەڵات دراوە بە سەرۆکوەزیران بۆ گۆڕانکارى لە بەشێک لە پارەى بودجە و گواستنەوەى بۆ سەر پارێزگاکان.
 
شەوى رابردوو تاوەکو بەرەبەیانى ئەمڕۆ (دووشەممە، 3-6-2024) لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق لە بارەى خشتەى بودجەى گشتى کۆبووەوە.
 
سۆران عومەر، ئەندامى لیژنەى ئابووری، پیشەسازی و بازرگانیى پەرلەمانى عێراق، ئەمڕۆ بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند "لیژنەى دارایی بێ ئامادەبوونى سەرۆکى لیژنەکە دەنگى لەسەر خشتەى بودجەى 2024 داوە."
 
لیژنەى دارایی پەرلەمانی عێراق راپۆرتێک لەبارەى وردەکاریى ئەو خشتەیە ئامادە دەکات بۆ ئەوەى لە کۆبوونەوەى پەرلەماندا بخرێتەڕوو بەر لەوەى دەنگى لەسەر بدرێت.
 
ئیخلاس دلێمى، جێگرى سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراقیش بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند "لیژنەى دارایی دەسەڵاتى بە سەرۆکوەزیران داوە تاوەکو بڕى دوو تریلیۆن دینار گواستنەوە لە خشتەى بودجە بکات بۆ پارێزگاکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق".
 
پشکى پارێزگاکان لە بودجەى وەبەرهێنان لەنێو خشتەى بودجەى 2024 بەراورد بە بودجەى 2023 کەمکراوەتەوە، لە زیاتر لە نۆ تریلیۆن دینارەوە کراوەتە نزیکەى سێ تریلیۆن و 500 ملیۆن دینارە.
 
ئیخلاس دلێمى گوتى "جگە لەو گۆڕانکارییە لە گواستنەوەى بودجەدا هیچ گۆڕانکارییەکى دیکە لە خشتەى بودجە نەکراوە".
 
بودجەى عێراق بۆ ساڵی 2024 زیاتر لە 211 تریلیۆن دینارە کە نزیکەى 12 تریلیۆن دینارى بەراورد بە ساڵى 2023 زیاتر بووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان.

چالاکڤانان و رێکخراوەکانی جینۆساید: نابێت رێگە بدرێت کورد لە رۆژئاوای کوردستان جینۆساید بکرێت

رێکخراوەکان و چالاکڤانانی داکۆکیکار لە کەیسەکانی جینۆساید لە باشووری کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێن، یەکدەنگی خەڵکی چوار پارچەی کوردستان بۆ دۆخی رۆژئاوای کوردستان پێویستە. یەکێک لە بەشدارانی راگەیێندراوەکە دەڵێت، "ئامانجمان یەک دەنگی کوردە".