پارێزگای دهۆک 10 تانکەری لە نەوتەکەی بەغدا بەردەکەوێت

02-02-2023
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک دەڵێت، تائێستا لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ، بڕی 15 ملیۆن و 666 هەزار لیتر نەوت بەسەر زیاتر لە 78 هەزار خێزاندا دابەشکراوە. دەشڵێت، "لەو نەوتەی بەغدا بێ بەرامبەر بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە، بڕی 357 هەزار لیتری بەر پارێزگای دهۆک کەوتووە."
 
هۆشیار فەریق، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک بە رادیۆی رووداوی گوت، رۆژانە بەدواداچوون دەکەن بۆ دابەشکردنی نەوت لە سنووری پارێزگای دهۆک، لە سەرەتای وەزی زستانەوە ئەو بڕە نەوتەی لەلایەن حکومەتەوە بە نرخی پاڵپشتی بە 103 هەزار و 500 دینار بەسەر هاونیشتمانییاندا دابەش دەکرا، تائێستا بڕی 16 ملیۆن و 254 هەزار لیتر نەوت گەیشتووەتە کۆگەکانی سووتەمەنیی پارێزگای دهۆک، کە 15 ملیۆن و 666 هەزار لیتر بەسەر 78 هەزار و 344 خێزاندا دابەشکراوە.
 
بەگوتەی هۆشیار فەریق، ئەو بڕە نەوتەی لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دابەشکراوە، بڕێکی کەمە ( 78 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە)، چونکە لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ نزیکەی 280 هەزار خێزان هەن.
 
حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی بڕی دوو ملیۆن لیتر نەوت بێ بەرامبەر بۆ هەرێمی کوردستان و دابەشکردنی بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکان، بەشێوەیەک یەک ملیۆن لیتری بۆ سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و ئیدارەکانی سۆران و زاخۆ، هەروەها یەک ملیۆن لیتریشی بۆ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین.
 
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک دەڵێت، لەو بڕە نەوتەی کە حکومەتی عێراق بێ بەرامبەر ناردوویەتی، پشکی سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ، 10 تانکەرە کە 357 هەزار و 655 لیترە.
 
هۆشیار فەریق گوتیشی، "بەگوێرەی پلانێک بە هاوبەشیی ئیدارەی دهۆک و قایمقامیەتی قەزاکان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کۆمەڵایەتی دابەش دەکرێت بەسەر خێزانەکاندا کە هەر خێزانێک بڕی 100 لیتری پێدەدرێت لە هەموو قەزاکان، ئەمڕۆ لە هەردوو قەزای بەردەڕەش و سێمێل دابەشکردنی نەوتەکەی بەغدا کۆتایی دێت."
 
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک ئاماژەی بەوەش کرد، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بڕی 600 هەزار لیتری بۆ شەش هەزار خێزان لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دابینکردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەت وەڵامی زاوایەکی سەدام حوسێن دەداتەوە

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قسەی کەسێک بەناوی جەمال مستەفا تکریتی رەتدەکاتەوە، کە "لێدوانی ناڕاست"ـی بەناوی مەسرور بارزانییەوە بڵاوکردووەتەوە.