تۆمەتباری دووەمی رووداوی تەقەکردن لە پۆلیسەکانی شەقڵاوە دەستگیردەکرێت

01-10-2021
زانا کایانی @zana_kayani
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای هەڵاتنی تۆمەتباری دووەمی رووداوەکەی شەقڵاوە، ئەمڕۆ هەینی 1-10-2021 ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا.
 
عەمید دلێر نەجار، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری ناوخۆ، دوای کەمتر لە 48  کاژێر تۆمەتباری دووەمی رووداوی تەقەکردنەکەی شەقڵاوە دەستگیرکرا". 
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، رووداوەکە بەم جۆرە بووە: هاونیشتمانییەک لە کاژێر 2ی شەوی 30-9-2021  لە بنکەی پۆلیسی شەقڵاوە سکاڵا لەسەر دوو کەس تۆمار دەکات کە هەڕەشەی هێرشکردن و بەسەردادانیان لێکردووە؛ دوای ئامادەبوونی پۆلیسی لە ماڵی ئەو هاونیشتمانییە بە مەبەستی پاراستنی گیانیان، دوو تۆمەتبارەکە هێرشدەکەن و تەقە لە پۆلیسەکان دەکەن و لە ئەنجامدا دوو پۆلیس بە ناوەکانی (رێبەند ئەرسەلان کەمال)  و (مەهدی عەبدولـلەتیف) بەسەختی برینداردەبن.
 
لە رووبەڕووبوونەوەکەدا پۆلیس توانیی یەکێک لە تۆمەتبارەکان دەستگیر بکات و ئەمڕۆش تۆمەتباری دووەم دەستگیرکرا. 
 
دلێر نەجار گوتی، ئێستا هەردوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ا. ا. ع.) و (م. ک. هـ.) دەستبەسەرن و دەستیش بەسەر چەکەکانیان گیراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.