یەکەم منداڵ لە هەرێمی کوردستان دوو خوولەک دوای چوونە نێو ساڵی نوێ لە دهۆک لەدایکبوو

01-01-2024
هونەر رەشید
وێنەی یەکەم منداڵی لەدایکبووی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2024
وێنەی یەکەم منداڵی لەدایکبووی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2024
A+ A-
 
رووداو - دهۆک

یەکەم منداڵی ساڵی 2024 کە لە هەرێمی کوردستان لەدایکبوو، لە دهۆک بوو، کە کاژێر 12:02 خوولەکی 01-01-2023 و دوای دوو خوولەک لە چوونە نێو ساڵی نوێ بەشێوەیەکی سرووشتی لەدایکبوو. منداڵەکە کوڕە و خێزانەکەی دڵخۆشن کە ئەندامێکی دیکەیان زیاد کردووە.
 
منداڵەکە ناوی عەبدوڵڵایە؛ شوکریە مستەفا داپیری منداڵەکەیە و دەڵێت، موبایلی بەدەستەوە بووە و چاوەڕێ بووە بچنە نێو ساڵی نوێ، لەگەڵ چوونە نێو ساڵی نوێ و لە کاژێر 12:02 خوولەک منداڵەکە هاتە دونیاوە، بەناوی باپیریشیەوە ناویان ناوە کە "عەبدوڵڵا"یە.
 
لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستاندا و لە 12 کاژێری یەکەمی ساڵی نوێدا 57 منداڵ لە نەخۆشخانە حکومییەکان لەدایکبوون، کە 36 کوڕ و 21 کچن.
 
شوان تەحسین، بەرپرسی راگەیاندنی راگەیاندنی نەخۆشخانەی لەدایکبوونی منداڵان لە هەولێر رایگەیاند، "پاش کاژێر 12:00ی شەو تاوەکو ئێستا بەرواری 01-01-2024، لە نەخۆشخانەکەمان 19 منداڵ لەدایکبوون، کە 14 کچ و پێنج کوڕ بوون. سوپاس بۆ خودا تەندروستیی هەموویان باشن."
 
دکتۆر هودا ئەحمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون لە هەڵەبجە گوتی، "وەکو نەخۆشخانە حکومییەکان بە هیچ شێوەیەک ئێمە رێگە بەم دیاردەیە نادەین، لەبەر ئەوەی زیانی هەیە بۆ خانمەکە، کاتی منداڵبوون پێشوەخت بێت یان دواکەوتبێت، هەردوو حاڵەتەکە زیانیان هەیە."
 
زۆرترین منداڵ کە لەو ماوەیەی چوونە نێو ساڵی نوێ تۆمارکراوە لە دهۆک بووە کە 23 منداڵە و کەمترین لەدایکبوونیش لە پارێزگای هەڵەبجە بووە کە کوڕ و کچێکن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.