وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی نیسانی بڵاوکردەوە

10-05-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن مووچە
A+ A-
 رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە 14-05-2023 بە وەزارەتی تەندروستی دەست به دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەکرێت و رۆژی 31-05-2023 بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە کۆتایی دێت. 
 
رۆژی چوارشەممە 10-05-2023 وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی نیسانی 2023ـی بڵاوکردەوە.
 
بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگانەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان پێویستی بە 940 ملیار دینارە کە 740 ملیاری لە داهاتی نەوت و 200 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆیە.
 
بەوپێیەی لە 25ـی مانگی ئاداری ئەمساڵەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەسەر سکاڵای حکومەتی فیدراڵی لەدژی تورکیا لە دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، راگیراوە، داهاتی نەوتی ئەو مانگە نەبووە، بۆ ئەوەی وەزارەتەکەش تووشی کورتهێنان نەبێت، دوێنێ بەغدا 400 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان نارد، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتووشدا 400 ملیار دیناری دیکە بنێرێت بۆ ئەوەی بەبێ گرفت مووچەی مانگی نیسان دابەشبکرێت.  

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەڕیژەی 0.3٪ بەرزبووەوە

چوار رۆژە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ یەک ئۆنسە بە 2667 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا

نرخی زێڕ بۆ ماوەی چوار رۆژە بەردەوامە لە بەرزبووەنەوە، فراوانبوونی زیاتری جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا، خواستی لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە بۆ کڕینی کانزای زەرد زیادکردووە.