زانکۆی کامبریج: ئەسپرین پێشگیری لە هەندێک جۆری شێرپەنجە دەکات

دوێنێ کاژێر 03:32
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو- تەندروستی

توێژینەوەیەک لە زانکۆی کامبریج دەریدەخات، دەنکۆڵەی ئەسپرین رێگری لە گەشەکردنی هەندێک جۆری شێرپەنجە دەکات.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی کامبریج لە بەریتانیا کراوە و ئاماژە بەوەدەکات، بەکارهێنانی ئەسپرین وادەکات بەرگریی جەستە بەرزبکاتەوە و بەمەش رێگری لە گەشەکردنی هەندێک جۆری شێرپەنجە دەکات.
 
لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، بەکارهێنانی ئەسپرین خانەکانی بەرگریی جەستە بەهێزدەکات و بەمەش خانە بەرگرییەکان زۆر بە ئاسانی رووبەڕووی خانە شێرپەنجەییەکان دەبنەوە.
 
دکتۆر راهول رۆیجۆ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، "لە توێژینەوەکەیاندا ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە ئەسپرین تەنیا سووڕی خوێن باشترناکات بەڵکو سیستەمی بەرگریی جەستەش بەهێز دەکات".
 
بەگوێرەی ناوەندی خزمەتگوزاریی نیشتیمانی تەندروستی بەریتانیا ئەسپرین دەتوانرێت لە 16 ساڵی بەرەو سەرەوە بەکاربێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە