رووداو- تەندروستی
چارەسەرکارێکی وەرزشی رایدەگەیێنێت، نوێژی تەراویح سوودی تەندروستی دەبێت و سووڕی خوێن باشتر دەکات.
د. علی حوسێن، چارەسەرکاری وەرزشی دەڵێت، لەکاتی رۆژووگرتندا ماسوولکەکان کەمتر خوێنیان بۆ دەچێت، نوێژی تەراویح وادەکات سووڕی خوێن بۆ ماسولکەکان باشتربێت.
د. علی حوسێن ئاماژە بەوەدەکات، یەکێک لە سوودە هەرە گرنگەکانی تەراویح ئەوەیە کە هاونیشتمانییان لەکاتی بەربانگ نانێکی زۆر دەخۆن ئەمەش وادەکات کە تووشی گازەکانی گەدە بن، تەراویحکردن لە کاتی سوژدەدا جووڵە بە خۆراکەکانی ناو گەدە دەکات بەمەش نابێتە هۆی تووشبوون بە گازەکانی گەدە.
ئەم چارەسەرکارە جەخت دەکاتەوە، نوێژکردن سوودی زۆری هەیە و پێشگیری لە گرژبوونی پێست، شان و مل دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ