تەندروستیی ئاکرێ: تووشبووەکەی تای خوێنبەربوون نەخۆشخانەی جێهێشت

12-06-2022
حەیدەر دۆسکی
نیشانەکردن تای خوێنبەربوون
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ رایگەیاند، ئەو کەسەی کە وەکو تووشبووی تای خوێنبەربوون لە ئاکرێ تۆمار کرابوو، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست، لەسەر رێنوێنیی دکتۆری تایبەتمەند، نەخۆشخانەی جێهێشت.
 
سەباح زوهێر، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، هەشت رۆژ پێش ئێستا کچێکی تەمەن 22 ساڵ وەکو یەکەمین تووشبووی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە ئاکرێ تۆمار کرا کە خەڵکی ناحیەی گردەسێن بوو، دەشڵێت، "دوای باشتر بوونی دۆخی تەندروستی، بە بڕیاری پزیشکی تایبەتمەند نێردرایەوە ماڵەوە."
 
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ئاکرێ گوتیشی، بە بڕوای دکتۆرەکان، ئەو کەسە چەند رۆژێک پێش ئەوەی بچێتە نەخۆشخانە، تووشی نەخۆشییەکە ببوو، "بۆیە قۆناخەکانی چارەسەرکردنی کاتێکی زۆری نەویست، دوای دڵنیابوونەوە لە باشبوونی رەوشی تەندروستی، رەوانەی ماڵەوە کرایەوە."
 
بەگوتەی سەباح زوهێر، پشکنین بۆ ئەندامانی خێزانی ئەو تووشبووە کراوە، بەڵام دەرکەوتووە هیچ یەکێکیان نیشەکانی ئەو نەخۆشییەیان لێ دەرنەکەوتووە، دەشڵێت: "زۆرینەی گوندەکە لە لایەن تیمەکانی تەندروستییەوە رشێندراوە."
 
رۆژی شەممە 11-6-2022، د. ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان گیانلەدەستدانی یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوونی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت: "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی گوندی گۆڕەزی ناحیەی خەلیفانە لە دەڤەری سۆران."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 د. سۆما مەسعوود و نموونەیەک لە قاپ و کەوچکی پلاستیکی.

پسپۆڕێک: بە کەوچکی پلاستیکی خۆراکی گەرم نەخورێت

پسپۆڕێکی کیمیای ئەندامی ئاشکرای دەکات، بەرکەوتنی گەرمی بە مادە پلاستیکییەکان، ژەهریان لێ دروستدەبێت، هەر بۆیە پێشنیازدەکات کە بە کەوچکی پلاستیکی خۆراک نەخورێت و هۆکارەکەش رووندەکاتەوە.