رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی تەبرێز لە ئێران دەریدەخات، خواردنەوەی چای گووڵە بەیبوون شەوانە پێش خەوتن، خەو باشتر دەکات.
توێژینەوەکە لە زانکۆی تەبرێز لە ئێران کراوە و دەرکەوتووە، چای گووڵە بەیبوون جگە لەوەی یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی کۆلیستڕۆلی خوێن، مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێنیش کەمدەکاتەوە، هەروەها کواڵیتیی خەویش باشتردەکات.
د. ئەسخەری جەعفەرئابادی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: "چای گووڵە بەیبوون جگە لە تامە بەچێژەکەی چەندین سوودی تەندروستیی هەیە و دەتوانێت بەرگریی جەستە بەهێزبکات و خانە شێرپەنجەیەکانیش لەنێوببات''.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ