پسپۆڕێکی دەروونی: رزگاربووانی ئەنفال پێویستییان بە پاڵپشتیی کۆمەڵگە هەیە

14-04-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی دەروونی لە دهۆک رایدەگەیێنێت، رزگاربووان و کەسووکاری ئەنفالکراوان پێویستیان بە 6 مانگ بۆ یەک ساڵ چارەسەری دەروونی هەیە بۆ ئەوەی لە تەنگژەی دەروونیی دوای رووداوەکە رزگارییان بێت.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 14-4-2025 د. عەدنان ئەسعەد، پسپۆڕی دەروونی بە رووداوی راگەیاند، رزگاربووانی ئەنفال پیویستە خۆیان هاوکاربن و ماڵباتەکەشیان پشتگیرییان بکەن لە چارەسەرکردنی دەروونیی دوای رووداوەکە و پێویستیان بە 6 مانگ بۆ یەک ساڵە بۆ ئەوەی لە تەنگژەی دەروونیی دوای رووداوەکە رزگارییان بێت.
 
د. عەدنان ئەسعەد ئاماژەی بەوە کرد، رزگاربووانی ئەنفال تەنیا تووشی تەنگژەی دەروونی نەبوون بەڵکو گوشاری دەروونی، دڵەڕاوکێی و خەمۆکیش لەنێوییاندا زۆرە.
 
پسپۆڕە دەروونییەکە جەختیکردەوە کە رزگاربووانی ئەنفال چەندێک پێویستییان بە چارەسەری دەروونی هەیە ئەوەندەش پێویستیان بە پاڵپشتیی کۆمەڵگە، خێزان و هاوڕێ هەیە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە