لە پڕۆژەی 'فیلمخانە' 18 کورتە فیلم پێشاندران

29-06-2024
پەسار فایەق
نیشانەکردن فیلمخانە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یانەی سینەمای هونەریی لاوان، لە دووەمین ساڵیادی دامەزرادنیدا، پڕۆژەی "فیلمخانە"ـی راگەیاند کە دیدارێکی تایبەت بە پێشاندانی 18 کورتە فیلمە لە ماوەی دوو رۆژدا.
 
چالاکییەکە ئیوارەی 28ـی حوزەیرانی 2024 لە سینەما ماکسی دهۆک مۆڵ دەستیپێکرد و ئەمڕۆ شەممەش بەردەوام دەبێت.
 
شکۆ پیرئاڤدەلی، ئەندامی یانەی سینەمای هونەریی لاوان، بە رووداوی راگەیاند، "فیلمخانە" دروستکردنی پەیوەندیی نێوان فیلمسازان و هۆگرانی فیلمە.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە کۆی 30 کورتە فیلم کە بۆ پڕۆژەکە نێردرابوون، تەنیا 18 فیلمیان هەڵبژاردووە.
 
هارون محەممەد، دامەزرێنەری یانەی سینەمای هونەریی لاوان، پێشتر بە رووداوی راگەیاند، "فیلمخانە" تایبەت بە فیلمسازانی سەربەخۆی کوردە و کارەکانیان تێیدا پێشان دەدەن، هەروەها دوو پانێل لەبارەی هونەری سینەما و فیلمسازانی سەربەخۆ لەخۆدەگرێت.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پڕۆژەی "فیلمخانە" دروستکردنی پەیوەندیی نێوان فیلمسازان و هۆگرانی فیلمە، ئامانجی پێشخستنی سینەمای سەربەخۆیە لە کوردستان.
 
یانەی سینەمای هونەریی لاوان لە 2022 لە دهۆک دامەزراوە، هەفتانە پێشاندانی فیلم بۆ هۆگرانی فیلم سازدەکات، تاوەکو ئێستا شەش کورتە فیلمی بەرهەمهێناوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیدریس جافۆ، بەرهەمێکی کوردی لەگەڵ ئۆرکێسترایەکی سوێدی پێشکێش دەکات

گۆرانییەکی کوردیی منداڵان لەلایەن ئۆرکێسترایەکی 300 کەسی سوێد پێشکێشکرا

یەکێک لە گۆرانییە بەناوبانگە کوردییەکانی تایبەت بە منداڵان، گۆرانی "موزیک موزیک"ـە کە لە 2013 بـڵاوکرایەوە و دەنگدانەوەی زۆری هەبوو، بەم دواییە لەلایەن ئۆرکێسترایەکی سوێد کە ژمارەی ئەندامانی 300 کەسن، ئەم بەرهەیان بە زمانی کوردی پێشکێشکردەوە.