لە مەغریب 53یەمین فێستیڤاڵی هونەرە میللییەکان بەڕێوەچوو

09-07-2024
پەسار فایەق
گرووپێکی میللیی مەغریب
گرووپێکی میللیی مەغریب
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە فێستیڤاڵەکەدا 60 گرووپی میللیی سەرتاسەری مەغریب بەشداربوون و ئامانجی فێستیڤاڵەکە زیندووکردنەوەی کەلەپووری مەغریبییە.
 
ساڵح مەنساری، بەرپرسی گرووپی "عوبەیدات رامە" رایگەیاند: "کاتێک باس لە هونەرە میللییەکان دەکەین، واتە باس لە گەنجینە میللییەکان دەکەین. ئێمە خاوەن گەنجینەین. لە مەغریب نزیکەی 56 بۆ 60 گرووپی میوزیکی میللی هەن، زۆربەیان گەیشتوونەتە ئاستێکی جیهانی".
 
دەنگی میوزیک و سەما و جوڵەی نمایشکاران خەڵکی مەراکیشی دڵخۆشکرد و چین میوانی شانازیی خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵەکە بوو.
 
یویە یوی، ئەندامی گرووپی "رێگەی ئاوریشم"ـی چینی رایگەیاند:"دڵخۆشم بە ئامادەبوون لێرە، ئەمش شانازییە بۆ ئێمە. لە رێگەی باڵیۆزخانەی چینییەوە فێستیڤاڵەکەمان ناسی، جاری یەکەمە لێرە ئامادە دەبین. ئێمە ئەو دیمەنەمان خۆشدەوێت، خەڵکیشمان خۆشدەوێت و میوزیکی مەغریبی دەبیستین. سەرنجڕاکێشە".
 
بەشێک لە نمایشە هونەرییەکان لە شەقام و شوێنە گشتییەکان بەڕێوەچوون، بەشێکی دیکەی نمایشەکان لە نێو هۆڵەکاندا لە سەرتاسەری مەراکیش پێشکێشکران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلا نامیق، لە فیلمی "شاردنەوەی سەدام حوسێن"

'شاردنەوەی سەدام حوسێن' لە 25 سینەمای ئیمارات پێشاندەدرێت

فیلمی "شاردنەوەی سەدام حوسێن" لە دەرهێنانی هەڵکەوت مستەفا ئێستا لە سینەماکانی وڵاتانی عەرەبی پێشاندەدرێت، بەهۆی پێشوازی بینەران لەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئیمارات، 11 سینەمای دیکە بۆ پێشاندانی زیادکراوە، بەمەش ئێستا 25 سینەما لەو وڵاتە فیلمەکە پێشاندەدەن.