'Despicable Me 4' ئومێدێک دەبەخشێتەوە سینەماکان

08-07-2024
پەسار فایەق
نیشانەکردن "Despicable Me 4"
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فیلمی "Despicable Me 4" ئومێدێک دەبەخشێتەوە سینەماکانی لە جیهاندا، لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی لە سینەماکانی جیهاندا زیاتر لە 229 ملیۆن دۆلار بەدەست دێنێت.
 
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 122 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری بەدەستهێناوە، داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 106 ملیۆن و 939 هەزار دۆلارە.
 
لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داخستنی سینەماکان، فیلمەکان وەک پێش ئەو قۆناخە پێشوازییان لێنەکراوە و داهاتی کەمتریان بەدەستهێناوە، بەڵام ئەو داهاتە زۆرە بۆ ئەم فیلمە وا دەکات پێشبینی بوژانەوەی پیشەسازی سینەما لە جیهاندا و بە تایبەتیش لە ئەمریکا بکرێتەوە.
 
لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داخستنی سینەماکان، پلاتفۆڕمە دیجیتاڵییەکان بەهێز بوون و رۆژ لە دوای رۆژ ئەو پلاتۆڕمانە بەهێز دەبن و کاریگەرییان کردووەتە سەر دۆخی سینەماکان لە جیهاندا.
 
"Despicable Me 4" تەنیا لە رۆژی هەینی بۆ یەکشەممەی رابردوو 75 ملیۆن دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور بەدەستهێناوە، بەڵام ستۆدیۆی یونیڤێرساڵ رایگەیاندووە، داهاتی فیلمەکەی لە رۆژی چوارشەممەوە بۆ یەکشەممە 122 ملیۆن و 600 هەزار دۆلارە.
 
"Inside Out 2" فیلمێکی دیکەی سەرکەوتووە لە رووی بەدەستهێنانی داهاتەوە، لە دووەم هەفتەی پێشاندانی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور، 30 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا و لە ریزبەندی دووەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکووردا هات.
 
لە ریزبەندی سێیەمدا فیلمی "A Quiet Place Day One" بە کۆکردنەوەی 21 ملیۆن دۆلار، ریزبەندی سێیەمی لیستەکەدا هات.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلا نامیق، لە فیلمی "شاردنەوەی سەدام حوسێن"

'شاردنەوەی سەدام حوسێن' لە 25 سینەمای ئیمارات پێشاندەدرێت

فیلمی "شاردنەوەی سەدام حوسێن" لە دەرهێنانی هەڵکەوت مستەفا ئێستا لە سینەماکانی وڵاتانی عەرەبی پێشاندەدرێت، بەهۆی پێشوازی بینەران لەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئیمارات، 11 سینەمای دیکە بۆ پێشاندانی زیادکراوە، بەمەش ئێستا 25 سینەما لەو وڵاتە فیلمەکە پێشاندەدەن.