مالمیمە نمایشێکی هونەری دەباتە نێو شەقامێکی جەنجاڵی کۆڵن

11-07-2024
پەسار فایەق
مالمیمە لە کاتی ئامادەکاری بۆ یەکێک لە کارە هونەرییەکانی
مالمیمە لە کاتی ئامادەکاری بۆ یەکێک لە کارە هونەرییەکانی
نیشانەکردن مالمیمە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مالمیمە، شێوەکاری کوردی ئەنەتۆڵیای تورکیا و دانیشتووی ئەڵمانیا، نوێترین کاری هونەریی دەباتە نێو خەڵک و لە یەکێک شەقامەکانی جەنجاڵی شاری کۆڵنی ئەڵمانیا پێشکێشیکرد.
 
لە نمایشە هونەرییەکەدا جگە لە مالمیمە، دوو نمایشکاری دیکە بەشداربوون و بە دانانی دەمامک لە پشتی سەریان، هەوڵی گەیاندنی پەیامی کارەکەیان دا.
 
مالمیمە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هونەرمەند کاری ئەوە نییە تەنیا لە نێو هۆڵ و ستۆدیۆکاندا کار بکات، بەڵکو ئەرکییەتی بچێتە نێو خەڵک و هونەرەکەیان پێشکێش بکات.
 
روونیشیکردەوە، پەیامی کارە هونەرییەکە لەبارەی نەژادپەرستییە، هەروەها باس لەوە دەکات دیموکراسییەت لە کوێ دەستپێدەکات و لە کوێ کۆتایی دێت.
 
ئەو هونەرمەند کوردە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە ماوەی داهاتوودا ڤیدیۆی کارە هونەرییەکە بە مۆنتاژ و کوالیتێکی بەرز بەرهەمدەهێنێت و بڵاودەکرێتەوە.
 
مالمیمە دوای کردنەوەی دەیان پێشانگەی شێوەکاری لە وڵاتانی ئەوروپا، لە ئایاری 2024 یەکەم پێشانگەی تایبەتیی لە هەولێری باشووری کوردستان کردەوە.
 
لەبارەی دووبارە سەردانی بۆ باشووری کوردستان گوتی، بەنیازە لە ماوەی داهاتوودا بۆ پڕۆژەیەکی هونەری دووبارە سەردانی کوردستان بکاتەوە.
 
مالمیمە، ناوی تەواوی حەسەن حوسێنە و لە 1972 لە ئەنەتۆڵیای ناوین لە تورکیا لەدایکبووە، نازناوی مالمیمەی لە ناوی ماڵباتەکەی وەرگرتووە، لە 1994 رووی لە ئەڵمانیا کردووە، هەر لە وڵاتە لە بواری هونەری شێوەکاری خوێندوویەتی، خاوەنی دەیان پێشانگەی تایبەت و هاوبەشە لە ئەوروپا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلا نامیق، لە فیلمی "شاردنەوەی سەدام حوسێن"

'شاردنەوەی سەدام حوسێن' لە 25 سینەمای ئیمارات پێشاندەدرێت

فیلمی "شاردنەوەی سەدام حوسێن" لە دەرهێنانی هەڵکەوت مستەفا ئێستا لە سینەماکانی وڵاتانی عەرەبی پێشاندەدرێت، بەهۆی پێشوازی بینەران لەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئیمارات، 11 سینەمای دیکە بۆ پێشاندانی زیادکراوە، بەمەش ئێستا 25 سینەما لەو وڵاتە فیلمەکە پێشاندەدەن.