جەیسن مۆمۆوا و لیزا بۆنێت بە فەرمی جیابوونەوە

10-07-2024
پەسار فایەق
نیشانەکردن جەیسن مۆمۆوا لیزا بۆنێت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ ساڵ بەسەر جیابوونەوەی هەردوو ئەکتەری ئەمریکی جەیسن مۆمۆوا و لیزا بۆنێت، رۆژی سێشەممە، بە فەرمی بڕیاری جیابوونەوەیان لەلایەن دادوەرێکی لۆس ئەنجلس دەرچوو.
 
لیزا بۆنێت، دوای دوو ساڵ لە جیابوونەوە، لە 13ـی کانوونی دووەمی 2022 داواکاری بۆ جیابوونەوە پێشکێش بە دادگە کرد، ئەمەش لە دوای 16 ساڵ ژیانی هاوژینی.
 
جەیسن مۆمۆوا، تەمەن 44 ساڵ، بۆنێت تەمەن 56 ساڵ، لە 2005 پەیوەندییەکی سۆزداری لە نێوانیاندا دروستبوو و لە کۆتایی 2017 ژیانی هاوژینیان پێکهێنا و خاوەنی کوڕ و کچێکن.
 
جیابوونەوەکە بەبێ ناکۆکی لە دادگە بەڕێوەچوو، چونکە هەردوو هاوژین لەسەر ئەوە رێککەوتبوون پشتگیری دارایی لە یەکدی ناخوازن، لەبارەی سەروەت و سامانیشیان رێککەوتنی پێشوەختەیان کرد، هەروەها کوڕ و کچە 16 ساڵ و 15 ساڵەکەیان بە هاوبەشی بەخێویان دەکەن. 
 
جەیسن مۆمۆوا، لە 1 ئابی 1979 لە دایکبووە، جگە لە ئەکتەری، وەک نمایشکاری جلوبەرگیش ناسراوە و بە جوانی و سەرنجڕاکێشییەکەی ناوبانگی پەیداکردووە، لەرێگەی زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی "Game of Thrones" ناوبانگییەکی جیهانی پەیداکرد.
 
لە 1998 وەک نمایشکاری جلوبەرگ دەستیپێکردووە و لە 1999 نازناوی نمایشکاری جلوبەرگی هاوایی پێبەخشرا و لە پێشبڕکێی شاجوانی هاوای بۆ نەوجەوانان بەشداربوو.
 
لە 1999 تاوەکو 2001 لە زنجیرەی ئەکشن و درامایی "Baywatch" بەشداربوو و بۆ ئەو دەستپێکێکی بەهێز بوو.
 
لیزا بۆنێت، لە 16 تشرینی دووەمی 1967 لە دایکبووە، لە چەندین فیلمی سینەماییدا بەشداربووە، لەوانە "Angel Heart"، "High Fidelity" و "Road to Paloma".
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلا نامیق، لە فیلمی "شاردنەوەی سەدام حوسێن"

'شاردنەوەی سەدام حوسێن' لە 25 سینەمای ئیمارات پێشاندەدرێت

فیلمی "شاردنەوەی سەدام حوسێن" لە دەرهێنانی هەڵکەوت مستەفا ئێستا لە سینەماکانی وڵاتانی عەرەبی پێشاندەدرێت، بەهۆی پێشوازی بینەران لەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئیمارات، 11 سینەمای دیکە بۆ پێشاندانی زیادکراوە، بەمەش ئێستا 25 سینەما لەو وڵاتە فیلمەکە پێشاندەدەن.