براد پیت لە نوێترین فیلمیدا دەچێتە نێو گۆڕەپانی 'فۆرمولا وەن'

08-07-2024
پەسار فایەق
براد پیت لە فیلمی "F1"
براد پیت لە فیلمی "F1"
نیشانەکردن "F1" براد پیت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

براد پیت، ئەکتەری ئەمریکی، لە نوێترین فیلمیدا دەچێتە نێو گۆڕەپانی پێشبڕکێی فۆرمولا وەن و بە خێراییەکی زۆر ئۆتۆمبێل لێدەخوڕێت.
 
فیلمەکە بەناوی "F1"یە، بۆ ناساندن و ئامادەکاری بۆ بڵاوکردنەوەی، یەکەم ترەیلەری بڵاوکرایەوە، بڕیارە فیلمەکە لە 26ـی حوزەیرانی 2025 لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوبکرێتەوە.
 
لە تریلەری فیلمەکەدا، دەنگی بەهێزی ئۆتۆمبێل و پێشبڕکێی فۆرمولا وەن ئاوێتەی گۆرانیی "We Will Rock You" کراوە کە یەکیک لە بەرهەمە بەناوبانگەکانی گرووپی "Queen"ـی بەریتانییە و لە 1977 بڵاوکرایەوە.
 
لە فیلمەکەدا پیت شوفێرێکی پێشوویی فۆرمولا وەنە، بۆ راهێنان و هاندانی هاوکارە تازە دەرکەوتووەکەی لەو بوارەدا دەگەرێتەوە گۆڕەپانی ئەو پێشبڕکێیە جیهانییە.
 
لەم بەرهەمەدا جگە لە براد پیت، هەریەک لە دامسن ئیدریس و خافیێر باردێم رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلا نامیق، لە فیلمی "شاردنەوەی سەدام حوسێن"

'شاردنەوەی سەدام حوسێن' لە 25 سینەمای ئیمارات پێشاندەدرێت

فیلمی "شاردنەوەی سەدام حوسێن" لە دەرهێنانی هەڵکەوت مستەفا ئێستا لە سینەماکانی وڵاتانی عەرەبی پێشاندەدرێت، بەهۆی پێشوازی بینەران لەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئیمارات، 11 سینەمای دیکە بۆ پێشاندانی زیادکراوە، بەمەش ئێستا 25 سینەما لەو وڵاتە فیلمەکە پێشاندەدەن.