رووداو دیجیتاڵ
هونەرمەند بڵند عەبدوڵڵا، گەڕاوەتەوە کوردستان و سبەی شەو، شەوئاهەنگێک بۆ هەوادارانی لە هەولێر دەگێڕێت.
ریمۆند عەبود، رێکخەری کۆنسێرتەکە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شەوی سێشەممەی داهاتوو، شەوئاهەنگێک بۆ هەردوو هونەرمەند بڵند عەبدوڵڵا و سەنگەر کەمال دەگێڕن، تێیدا گوڵبژێرێک لە بەرهەمەکانییان پێشکێش دەکەن.
بڵند عەبدوڵڵا، لە 1978 لە دایکبووە، لە رێگەی گۆرانی 'بڕۆن'، 'پێمەکەنە' و 'بێریڤان' ناوبانگی پەیداکردووە، لە 1991ـەوە لەگەڵ ماڵباتەکەی لە سوێد دەژی، 'باوک' دوایین ئەلبوومەیەتی کە لە 2011 بڵاویکردووەتەوە.
ئەو هونەرمەندە دەرچووی بەشی دەرمانسازییە و جگە لە کاری هونەری، ئێستا وەک دەرمانسازێک کاردەکات.
بڵند عەبدوڵڵا، بۆ ماوەیەک لە کاری هونەری دوورکەوتەوە، لە چوار ساڵی رابردوودا دووبارە دەستی بە کاری هونەری کردووەتەوە و 'یەکەمجار' دوایین ڤیدیۆکلیپیەتی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ