سیلینا محێدین باوکی هاندەری بووە بۆ هونەرەکەی: خۆم تێکستی گۆرانیەکانم دەنووسم

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
سیلینا محێدین
سیلینا محێدین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
سیلینا محێدین دەنگێکی نوێ و خۆشی هەیە؛ خەونی گەورەی هونەریی هەن. ئەو لە ئەڵمانیا لەدایکبووە و لەو نەوەیەی دیاسپۆرای کوردییە کە دەیانەوێت نێوبانگی جیهانی بۆ کارەکانیان پەیدا بکەن.
 
سیلینا لە ستۆدیۆ میوانی دیاسپۆرا بوو و رایگەیاند، دەیەوێت لە رێگەی هونەرەکەیەوە ناوبانگی جیهانی بەدەسبهێنێت، "تەمەنم 22 ساڵە و لە ئەڵمانیا لەدایکبووم، لە منداڵییەوە حەزم لە کۆرسەکانی هونەری بوو، بەشداریم لە کۆرسی میوزیک و ئەکتەریدا کردووە."
 
سیلینا محێدین لەبارەی تێکستی گۆرانییەکانەوە دەڵێت، "خۆم تێکستی گۆرانییەکانم دەنووسم، کاتێک تەمەنم 13 ساڵ بوو یەکەم تێکستی گۆرانیم نووسی، یەکەم گۆرانیشم بەناوی ئاروف تاون لە 2023 بڵاوکردەوە."
 
محێدینی باوکی یەکێک بووە لە هاندەر و هاوکارەکانی سیلینای کچی، ئەو حەزی گۆرانی و میوزیکی لای سیلینا دروستکردووە و خۆیشی ئاماژە بەوە دەکات کە باوکی رێگەی هونەریی پیشانداوە.
 
 
سیلینا هەرچەند لە ئەڵمانیا لەدایکبووە، بەڵام بە کوردییەکی پاراو قسە دەکات و دەڵێت، "پاراستنی کولتوور و زمانی کوردی زۆر گرنگە لەلام."
 
جگە لە کاری میوزیک و گۆرانی، سیلینا محێدین ئارەزوویەکی زۆری بۆ هونەری سینەما هەیە و دەڵێت، "حەز دەکەم لە داهاتوودا ببمە ئەکتەر و بەو هۆیەوە کتێبێکی 300 لاپەڕەییم لەسەر فیلم نووسیوە و ناردوومە بۆ هۆڵیوود، ئامانجمە ببمە ئەکتەرێکی پرۆفیشناڵ."
 
سیلینا محێدین بەکالۆریۆسی لە بازرگانیدا هەیە و لە کۆمپانیایەکی بەبازاڕکردن کار دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. ئیبراهیم سەلمان، نووسەری رۆمانی "ئۆزی"

نووسەرێکی کورد چیرۆکی مردنی سەگەکەی بە رۆمان بڵاودەکاتەوە

لە هۆڵەندا د. ئیبراهیم سەلمان لە هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە لەسەر شانۆ و لەسەر شاشەکانی ئەو وڵاتە، رۆمانەکانی لەسەر رەفەی کتێبخانەکانی ئەو وڵاتە هەبووە و هەیە. 14 ساڵ بوو ئەو نووسەر و ئەکتەر و کەسایەتییە فەرهەنگییە کوردستانی و هۆڵەندییە هیچ رۆمانێکی نوێی بڵاونەکردبووەوە، بەڵام ئەمڕۆژانە رۆمانی "ئۆزی" بە زمانی هۆڵەندی خستە بازاڕەوە.