دیمەنی وەرزی دووەمی زنجیرەی 'Squid Game' بڵاوکرایەوە

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەسار فایەق
دیمەنێکی وەرزی دووەمی زنجیرەی Squid Game"
دیمەنێکی وەرزی دووەمی زنجیرەی Squid Game"
نیشانەکردن Squid Game"
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

تۆڕی نێتفلێکس، دیمەنی وەرزی دووەمی زنجیرەی "Squid Game" بڵاوکردەوە، رووداوەکانی وەرزی نوێ؛ درێژەپێدەری چیرۆکی وەرزی یەکەمە و یاریی مەرگ لە پێناو بەدەستهێنانی پارە بەردەوام دەبێت.
 
بڕیارە وەرزی دووەمی زنجیرەکە، لە 26ـی کانوونی یەکەمی 2024 لە نێتفلێکس بڵاوبکرێتەوە. 
 
لە وەرزی دووەمی "Squid Game" ململانێیەکی بەهێز لە نێوان کارەکتەری گی هۆن لەگەڵ دامەزرێنەرانی یارییەکە دروست دەبێت کە لی چۆنگ چەی، ئەکتەری کۆری رۆڵی دەگێڕێت.
 
وەرزی یەکەمی ئەم بەرهەمە تەلەڤزیۆنییە لە 2021 بڵاوکرایەوە و دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، چەندین خەڵاتی جیهانی بەدەستهێناو، لەوانە خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین ئەکتەری لاوەکی زنجیرەی تەلەڤزیۆنی و خەڵاتی "SAG" بۆ باشترین ئەکتەری سەرەکیی ژن و پیاو.
  
چیرۆکی وەرزی یەکەمیزنجیرەکە، باس لە بەشداریی 456 کەس لە یارییەکەدا دەکات بۆ بردنەوەی 38 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، بەڵام کاتێک لە یارییەکەدا بەشدار دەبن، بۆیان دەردەکەوێت تەنیا یەک براوە هەیە و ئەوانی دیکە کەسیان بە زیندوویی نامێننەوە.
 
چیرۆکی ئەم بەرهەمە لە یارییەکی منداڵانی کۆری وەرگیراوە و بە هەمان ناوی یارییەکە کراوە و گۆڕانکاری تێدا کراوە، سزایەکەی کوشتنە.
 
ئەم بەرهەمە لە 17ـی ئەیلوولی 2021 لە سەرانسەری جیهاندا لە رێگەی تۆڕی نێتفلێکس بڵاوکرایەوە و لە 94 وڵاتدا زیاتر لە 142 ملیۆن ماڵبات بینەری بوونە.
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. ئیبراهیم سەلمان، نووسەری رۆمانی "ئۆزی"

نووسەرێکی کورد چیرۆکی مردنی سەگەکەی بە رۆمان بڵاودەکاتەوە

لە هۆڵەندا د. ئیبراهیم سەلمان لە هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە لەسەر شانۆ و لەسەر شاشەکانی ئەو وڵاتە، رۆمانەکانی لەسەر رەفەی کتێبخانەکانی ئەو وڵاتە هەبووە و هەیە. 14 ساڵ بوو ئەو نووسەر و ئەکتەر و کەسایەتییە فەرهەنگییە کوردستانی و هۆڵەندییە هیچ رۆمانێکی نوێی بڵاونەکردبووەوە، بەڵام ئەمڕۆژانە رۆمانی "ئۆزی" بە زمانی هۆڵەندی خستە بازاڕەوە.