نووسەرێکی کورد رۆمانێکی تایبەت بە سەگەکەی بەناوی 'ئۆزی' دەنووسێت: وەکو ئەندامێکی ماڵ بوو

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
د. ئیبراهیم سەلمان، نووسەری کورد
د. ئیبراهیم سەلمان، نووسەری کورد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە هۆڵەندا د. ئیبراهیم سەلمان لە ساڵانی هەشتاوە لەسەر ستەیجی شانۆکان و لەسەر شاشەکانی ئەو وڵاتە رۆمانەکانی لەسەر رەفەی کتێبخانەکانی ئەو وڵاتە هەبووە و هەیە.
 
14 ساڵ بوو ئەو نووسەر و ئەکتەر و کەسایەتییە فەرهەنگییە کوردستانی و هۆڵەندییە هیچ رۆمانێکی نوێی بڵاونەکردبووەوە، بەڵام ئەمڕۆژانە رۆمانی (ئۆزی) بە زمانی هۆڵەندی خستە بازاڕەوە.
 
د. ئیبراهیم سەلمان لە ئەمستەردامەوە بەشداریی بەرنامەی دیاسپۆرای کرد و لەبارەی رۆمانە نوێیەکەیەوە گوتی، "ئەو شتەی لەگەڵی دەژیم دەیکەمە نووسین و رۆمانەکەم تایبەتە بە سەگەکەم، دوای گیانلەدەستدانی سەگەکەم رۆمانەکەم نووسی، سەگەکەم وەکو ئەندامێکی ماڵ بوو."
 
د. ئیبراهیم سەلمان گوتیشی، "سەگەکەم ناوی ئۆزی بوو، ئەو رۆحێک بوو مرد، بۆشاییەکی گەورەی لای ئێمە دروستکرد، بۆیە چیرۆکی ئەو لەگەڵ ئێمە و مردنەکەی کاریگەریی زۆری بەسەر ئێمەوە دروستکرد و رۆمانێکی تایبەتم لەسەری نووسی، ئامانجی داهاتووشم ئەوەیە ئۆزی بکرێتە فیلم."
 
د. ئیبراهیم سەلمان ئاشکرای کرد، ئەو حەز دەکات لە رێگەی رۆمانەکانیەوە خەڵک چیرۆکی ئەوان بزانن. روونیشی کردەوە، زیاتر لە 60 ساڵە لە کێشەی کورد قوڵ دەبێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. ئیبراهیم سەلمان، نووسەری رۆمانی "ئۆزی"

نووسەرێکی کورد چیرۆکی مردنی سەگەکەی بە رۆمان بڵاودەکاتەوە

لە هۆڵەندا د. ئیبراهیم سەلمان لە هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە لەسەر شانۆ و لەسەر شاشەکانی ئەو وڵاتە، رۆمانەکانی لەسەر رەفەی کتێبخانەکانی ئەو وڵاتە هەبووە و هەیە. 14 ساڵ بوو ئەو نووسەر و ئەکتەر و کەسایەتییە فەرهەنگییە کوردستانی و هۆڵەندییە هیچ رۆمانێکی نوێی بڵاونەکردبووەوە، بەڵام ئەمڕۆژانە رۆمانی "ئۆزی" بە زمانی هۆڵەندی خستە بازاڕەوە.