رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە براد پیت، ئەکتەری ئەمریکی، لە فیلمێکی نوێدا رۆڵی سەرەکی بگێڕێت و وەک بەرهەمهێنەریش لە پڕۆژەکەدا بەشدارە.
فیلمەکە بەناوی "Heart Of The Beast"یە و لە دەرهێنانی دەیڤن ئایێر، دەرهێنەری ئەمریکییە و لە بەرهەمهێنانی "پاڕامۆنت پیکچەرز"ـە و لە جۆری بەرهەمە ئەکشن و سەرکێشییەکانە.
ئەم فیلمە دەبێتە دووەم کاری هاوبەشی پێت و ئایەر لە دوای فیلمی "Fury" کە 2014 بەرهەمهێنراوە.
چیرۆکی فیلمی "Heart of the Beast" لەلایەن کامیرۆن ئەلێکسەندەر نووسراوە، ناوەڕۆکی باس لە سەربازێکی پێشوو دەکات، لە دوای کەوتنی فرۆکەکەیان، لەگەڵ سەگەکەی هەوڵی مانەوە لە ژیان دەدات.
براد پیت، جگە لەوەی یەکێک لە ئەکتەرە دیارەکانی سینەمایی هۆلیوود و جیهانە، وەک بەرهەمهێنەریش لە پیشەسازی سینەمادا کار دەکات، براوەی چەندین خەڵاتی ئۆسکارە، لەوانەش باشترین ئەکتەری لاوەکی، فیلمێکی خەڵاتی باشترین فیلمی بەدەستهێنا کە بەرهەمهێنەری بووە، جگە لە بردنەوەی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب، بافتا و ئێمی پرایم تایم.
لە 2006 تاوەکو 2008 لە لیستی ساڵانەی سەت کاریگەرترین پیاوانی جیهاندا بووە، هەروەها ناوی لە لیستی تایم بۆ سەت کاریگەرترین پیاوانی جیهان لە 2007ـدا بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ