ئاشلی گراهام لە نمایشی جلوبەرگەوە بۆ سەر تەختی شانۆ

13 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەسار فایەق
نیشانەکردن ئاشلی گراهام
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئاشلی گراهام، نمایشکاری جلوبەرگ، روو لە هونەری شانۆ دەکات و لە بەرهەمێکی شانۆییدا بەشدار دەبێت کە بڕیارە لە برۆدوەی نمایشبکرێت.
 
بەرهەمە شانۆییەکە بەناوی "Chicago"یە و لە جۆری بەرهەمە میوزیکئامێزەکانە، بڕیارە لە بەهاری ئەمساڵ نمایشبکرێت، تێیدا تیشک دەخاتە سەر رۆشنبیریی ئەستێرە نێودارەکان.
 
ئاشلی گراهام، لە 2017 وەک یەکێک لە "100 کاریگەرترین کەسایەتی جیهان" هەڵبژێردراوە، لە 2016 وەک "ژنی ساڵ" لەلایەن یەکێک لە گۆڤارەکانەوە هەڵبژێردرا.
 
لە شانۆگەرییەکەدا، ئاشلی گراهام، رۆڵی کارەکتەری رۆکسی هات دەگێڕێت و بڕیارە لە 15ـی نیسان تاوەکو 25ـی ئایاری 2025 لە برۆدوەی لە نیویۆرکی ئەمریکا نمایشبکرێت کە بە گرنگترین ناوەندی شانۆیی لە جیهاندا دەناسرێت.
 
ئەو نمایشکاری جلوبەرگە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "شانازی بەوە دەکەم یەکەم نمایشی شانۆییم بە رۆڵی بەناوبانگی رۆکسی هارت لە برۆدوەی پێشکێش بکەم. من زۆر سوپاسگوزارم بۆ رەزامەندی پێشاندان بۆ ئەو ئاڵنگارییە نوێیە".
 
رووداوەکانی چیرۆکی "Chicago"، لە بیستەکانی سەدەی رابردوو روودەدەن، کار بۆ ئەوە دەکرێت چۆن میدیای و هۆکارەکانی کات بەسەربردن کەسانی تاوانبار دەکات بە ئەستێرە.
 
کارەکتەری رۆکسی هارت لە شانۆگەرییەکەدا سەماکارە، خۆشەویستەکەی هەڕەشەی جێهێشتنی لێدەکات و توڕەیی وای لێدەکات خۆشەویستەکەی بکوژێت، بۆ ئەوەی ژیانی داهاتووی لە زینداندا بەسەر نەبات، پەنا دەباتە بەر باشترین پارێزەر لە شیکاگۆ.
 
"Chicago" یەکێک لە بەرهەمە شانۆییە بەناوبانگەکانی ئەمریکایە، پێشتر بە دەیان ژنە ئەکتەر رۆڵیان تێدا گێڕاوە و یەکەم نمایشی لە 1996 بووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە