جۆرج کلۆنی و براد پیت لە پێشاندانی نوێترین فیلمیاندا ئامادە دەبن

13 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەسار فایەق
جۆرج کلۆنی و براد پیت لە پێشاندانی تایبەتی "Wolfs" لە لۆس ئەنجلس. وێنە: AFP
جۆرج کلۆنی و براد پیت لە پێشاندانی تایبەتی "Wolfs" لە لۆس ئەنجلس. وێنە: AFP
نیشانەکردن "Wolfs" جۆرج کلۆنی براد پیت
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جۆرج کلۆنی و براد پیت، هەردوو ئەستێرەی سینەمای هۆلیوود کە لە فیلمی "Wolfs" رۆڵی سەرەکی دەگێڕن، لە پێشاندانی تایبەتی فیلمە نوێیەکەیان لە لۆس ئەنجلس ئامادەبوون.
 
پێشاندانی تایبەتی فیلمەکە رۆژی چوارشەممە (بە کاتی ئەمریکا) 18ـی ئەیلوولی 2024 بەڕێوەچوو، ژمارەیەک لە هونەرمەندان لەگەڵ ئەو دوو ئەکتەرە بەسەر فەرشی سووردا تێپەڕین و ژمارەیەک هۆگرانی فیلم لە نزیک هۆڵەکە ئامادەبوون. 
 
بڕیارە ئەم بەرهەمە سینەماییە سبەی هەینی 20ـی ئەیلوول 2024 لە پلاتفۆڕمی ئەپڵ پڵەس تیڤی بڵاوبکرێتەوە. 
 
چیرۆکی فیلمەکە باس لەوە دەکات کە دوو کەس بۆ یەک ئەرکی سەخت رادەسپێردرێن و کلۆنی و پیت رۆڵی ئەو دوو کارەکتەرە دەگێڕن.
 
لە سەرەتای ئەم مانگە، فیلمی  "Wolfs"بە ئامادەبوونی ئەو دوو ئەکتەرە ئەمریکییە، لە دەرەوەی پێشبڕکێی 81ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنس لە ئیتاڵیا پێشاندرا.
 
لە دوای پێشاندانی فیلمەکە لە فێستیڤاڵدا، پێشوازییەکی بەرچاوی لێکراوە و بۆ زیاتر لە پێنج خولەک چەپڵە بۆ ستافی فیلمەکە لێدراوە.
 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە